Смотреть в Telegram
Forwarded from عکس نگار
بە زمانی کوردی دەتوانم بنووسم کەشتی . یوونس ڕەزایی . . بەچ زمانێک بڵێم ئاو مەگەر ئێوە تینوو نین ئەی ئەوانەی چاوەڕوان بوون باران بێتە خەوتانەوە کانی لە دەستتان دا هەڵتۆقێ ببنە هەرێمێک بۆ ژیانەوەی سەوزایی من بە زمانی کوردی دەتوانم هەموو دەریاکان بانگ کەمە جوغڕافیای ئینسانەوە بە زمانی کوردی دەتوانم بنووسم کەشتی بنووسم دوورگەی شەیتانەکانی تاسمانیش بە زمانی دایکیی خۆم دەتوانم بڵێم ئەی ئەوانەی هەنگاوێکتان مابوو بگەنە بەیانی تاریکان هیچی بەبەرەوە نەماوە دەست بە لەشی کات دا بسوون رووناک دەبن چاو بکەنەوە و بانگی بەیانی بڵێن دوور لە پەرستگەکانی رابردوو بە چ بیانوویەک بچمە راستەی خیابان چاو لە چاوی کچان بڕم و بڵێم: ئەلف لام میم ئەوە رێگایەکە هیچ گومانی لێناکرێ دەمانگەیەنێتە بەر دەرگای خۆرەتاو کێ بڕوای بە مانگ هێنابێ رێ ون ناکا من بیانووم تەنیا نیگای کزی ژنێکە ماندوو لە دەسکەنەی بسکی دەگەڕاوە دوای ئەوەی تارای سووری لێ ون بوو لە گۆڕستان لەوە زیاتر ناتوانم شەکەتی ژنێکی رەسەن بنووسم چۆنی بشارمەوە ئەو خوێنەی بە رووتی دەڕژێ ئەو خەڵکەی رووت بوونەتەوە لە بزە ئەو دەریایەی رووت بۆتەوە لە تەڕایی بۆم ناشاردرێتەوە تەنانەت زمانم کە هەزار پەپوولەی لەسەر فەوتان هەزار شەوی لەسەر وێران. بە چ زمانێک بڵێم رۆژهەڵات بەڵام ماسیگرەکانی رۆژئاوا تێبگەن مەبەستم برینە. بڵێم دیوار کەس بیر لە خانوو نەکاتەوە و بزانێ کەسێک خەریکە دەست دەکوتێ بۆ رۆچنەیەک لە پاش ئەوەی وەڕەز بوو لە بێدەنگی خۆی. چۆن رووت ببمەوە لەو هەموو مژە ئێوەی ئەی ئاوێنە رووناکەکانی جیهان لانیکەم ئەگەر دەنگم نادەنێ هەر هاوڕێم بن. @younesrazaie
Telegram Center
Telegram Center
Канал