Смотреть в Telegram
Forwarded from عکس نگار
جوغڕافیایەک بەکاتی پایتەختەکانی تەنیایی . یوونس ڕەزایی . . ئێواران بە سواری شەکەتیمەوە هاتم دەنگت تۆمار بکەم لەسەر کاسێتی خەفەتم رایگرم بۆ ساتێک شەو دەنگ دەداتەوە فڕیکانسی بارانم لێ دەگوازتەوە بۆ رادیۆ دەنگی تەنیاییم. دەنگ و باسی مەلێکی هەژارم پێبوو. تێکهەڵچوونی تیمساحەکانیش لە سەر چۆمی نیل، هەواڵی کچێکی ئێزەدیش کە لە دۆزەخ گەڕابۆوە. ئێوارەیەک بە کاتی تۆکیۆ بوومە ئەستێرەیەک لە باکووری دەریا هەتاو لە چاوی منەوە لەدایک بوو ئەو دەم کاتژمێر حەوت و چەند دەنک گێلاس لە دونیا تێپەڕیبوو. نیوەڕۆیەک بە کاتی کامبڕا چوومە سەر رێگای کانگۆڕۆیەکی ئاشق کە چەپکێک بەهاری لە کیسەکەی دابوو ئەو سەردەم کاتژمێر لە دایکم نزیک ببۆوە کە بە سینگییەوە هەزار بەهارم دیبوو. بەیانییەک بەکاتی گرینویچ بوومە ژامی کلیسایەکی وێرانە زەنگ لەسەر زەنگ بۆ ئایەتێکی شەڕابی لە ئینجیل چاوەڕێ بووم کچێک لە میتڕۆی لەندەن بە چاوی، تەنیاییم بخوێنێتەوە سەر لەبەر. من بلیتی بەختەوەریم ون کردبوو بەجێماو لە وێستگەیەکی دوانیوەڕۆی کاولی یەکشەمبە کە پیرۆزێکی خەمینە. چێشتانێک بە کاتی نیۆیۆرک بە خیابانێک دا دەترسام لە گورگەکانی والستریت لە ئاسمانبڕە دڕندەکان لە سیمای ساردی خیابان لە زمانی گەرمی غەریبی ئەو کات سەعات راست من و شەست خولەک لە ئاوارەیی بوو. کاسێتێک لە جانتاکەم دەردێنم دەنگت بڵاو دەکەمەوە لە چۆڵگەی غەریبیم جوغڕافیایەک هەڵدەچنم لە پیتەکانت وەک نیشتمانێک لە کۆچدا. ئاڵبۆمەکەشم دەدەمە دەست نیگام تۆ و رووبار و سێلفییەک لەگەڵ بارانە. من و تۆ و بارانە و گورگێکی دوورەدەست. شەقام و پلاکاردێک بە دەستنووسی لەرزۆکی هەور. سفرەیەک لەسەر پەنجەی ئاور راخراو و چەند کەسێکی لێڵ. سەد وێنەی دیکەش لە خۆم و نسێکەم. من دەنگی سنەوبەرەکان تۆمار دەکەم بۆ رێبەندان. ئاوازی دەریاوانەکان دەنووسمەوە بۆ سەردەمی کۆچ بە تۆفان دا. گریانی خۆشم بۆ بەرینایی تەنیاییم کە لە خەتتی ئیستیواش تێپەڕیوە تەنانەت. @younesrazaie
Telegram Center
Telegram Center
Канал