ـــــــــ
@SouranKurdpour#وێنەچیرۆکــــــــــــ
«زه‌ماوه‌ند، ڕۆژهه‌ڵات ساڵی ١٩١٠ زایینی»
ـــــــــــــ
له‌و وێنه‌یه‌دا «نه‌بوون» زیت بۆته‌وه.
نه‌بوونی خه‌یاڵ، نه‌بوونی ده‌نگ. نه‌بوونی هه‌راهه‌را و پێ‌كه‌نین. نه‌بوونی زرمه‌زرمی پێدانانی سێپێیی، نه‌بوونی ده‌سره‌ی سه‌رچۆپی، نه‌بوونی چاوه‌چاو، كه نیگاكان هه‌ر یه‌كی به‌شوێنێكه‌وه سه‌رگه‌ردانن. نه‌بوونی ژن، نه‌بوونی به‌نی ته‌سبێحه، كه نه‌بوو ده‌نكه‌كان هه‌موو بڵاوه‌ی ده‌كه‌ن.
پرسیار ئه‌وه نییه کە ژنان له‌و زه‌ماوه‌نده كه به‌شی له ئاسمان ته‌نیا سووچێكی ون‌بوو و ده‌ركراوه، له كوێن، له بوونیان دڵنیاین، گه‌ر نه‌بوایه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌و كێوه‌ش خۆی ڕانه‌ده‌گرت جا چ بگا به‌و ماڵانه‌ی وه‌كوو پلیكان له قه‌دی شاخ پشت یه‌كتریان گرتووه و سه‌ربانیان وەها قورس و قایمە كه منداڵان كه هه‌ر یه‌كه‌یان هیوایێكن، ئاواتێكن بۆ داهاتوو- ئاخ داهاتوو، ئاخ داهاتوو، داهاتوویەک کە لە ڕابردوودا ڕازاوەیە- ئاوا به‌تێڕادیوی نه‌یانده‌توانی بچنه سەری.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ژنان لێره، له‌و جیهانه ڕه‌ش و سپییه‌دا بڵێی سه‌رقاڵی چ بن؟
لە دۆڵ و دەڕە و تەلان‌دا، لە داوێنی شاخ و چیاکان، چنگ لە خۆڵ دەدەن، چنگ لە بەرد و لە دار دەدەن و پەنجەپەنجە و باوەش‌باوەش ڕەنگ دەسکەنە دەکەن و پاشان ماندوونەناس بە دەم خۆشترین ستران بە شاخ هەڵدەگەڕێن و سەوزایی دەبەخشنە دەشت و دیمەن و ئاسمان شین دەکەن و تاو زەرد و باوەش‌باوەش ڕەنگی ئاڵ و کەسک دەبەخشنە گوڵان و ئینجا دەگەنە قەدی چیا و دەبینن ڕەنگ هەر ڕەنگی سوور ماوە، ڕەنگ دەچێتە کۆڵمەیان، کۆڵمەیان سوورسوور دەبێ و ڵێویان ئاڵ، چاویان پڕ لە ئەستێرە و بروسکان. دەگەنەوە زەماوەند.
ڕەنگمان هاورد، باوەش‌باوەش ڕەنگی سوور، بۆ دەماران، بۆ خوێنەی دەرژێنە سەر کێو و شاخان، بۆ چاوکاڵان، دڵان، ئەویناران.
#سۆران_کوردپوور #وێنەچیرۆک@SouranKurdpour