مێژووی کتێبی (ئه‌لفبێی) کوردیی سۆرانی له کوردستاندا:
🔸هه‌وڵ و تێکۆشانی بیرمه‌ندانێکی وه‌کوو مامۆستا تۆفێق وه‌هبی، هاکۆب خازاریان(لازۆ)، ئیسهاک ماراگولۆڤ، عه‌ره‌بی شه‌مۆ و حه‌جی جندی و... بۆ فێرکاریی زمانی کوردی ڕێگەی بۆ چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی ئەلفوبێی کوردی خۆش کرد.
🔸یه‌که‌مین کتێبی (ئه‌لفبێی) کوردیی سۆرانی که به شێوازی فه‌رمی چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه، کتێبی (ئه‌لفبای کوردی) ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغایه، که له ساڵی ١٩٢٦دا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه و له بیسته‌کاندا وتراوه‌ته‌وه.
🔸دووهه‌مین کتێب (ئه‌لفبێی کوردی) مامۆستا حامد فه‌ره‌جه که له ساڵی ١٩٣٦دا چاپ کراوه و له سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه.
🔸سێیه‌مین کتێب، کتێبی (ئه‌لفبێی نوێی کوردی) مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره که یه‌کێکه له‌و کتێبه ده‌گمه‌نانه‌ی زۆرترین جار چاپ کراوه و لەلایان خەڵکەوە پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کراوە. ئه‌و کتێبه بۆ نزیکه‌ی شه‌ست ساڵ به فه‌رمی کتێبی فێرکردنی پۆلی یه‌که‌می سهرهتایییی مناڵانی کورد له هەرێمی کوردستاندا بووه. ئه‌م کتێبه ناوازه په‌روه‌رده‌ییه که ناوبراو له ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٤٩ ته‌واوی کردووە و دوای هه‌وڵ و ماندووبوون و کۆششێکی زۆر له ساڵی ١٩٥١دا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وکاتی مه‌عارف (په‌روه‌رده)ی عێراقه‌وه به فه‌رمی کرا به کتێبی پرۆگرامی خوێندنی پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تاییی خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان، که رێگه‌ی خوێندنی کوردی تێدا درا بوو، له‌و کاته‌وه به‌رده‌وام بووە.
🔸چواره‌مین کتیبی فه‌رمیی ئه‌لفبێی کوردی، کتێبی "ئه‌لفبێ"ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ئەمینە کە لەبەردەستی خوێندکاران دایە.
🔸پێنجه‌مین کتێب، کتیبی "خوێندنی کوردییه" که دوای ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی باڵدار له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه وه‌لا نرا، لیژنه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی، ئه‌و کتێبه‌یان له ساڵی ۲۰۰٨ دا له‌بری دانا و کردیانه کتێبی پرۆگرامی خوێندن له هه‌رێمی کوردستان که هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه.
🔸شەشەمین کتێب "کوردی بخوێنین" لە ساڵی ۲۰۱۷ لە سێ بەرگدا لەلایان چاپەمەنیی مانگەوە چاپ کراوە.
🔸حەوتەمین کتێب یاریی ئەلفوبێیە کە بەم زووانە لەلایان چاپەمەنیی ڕێگادا بڵاو دەبێتەوە. جیاوازی ئەم کتێبە لەگەڵ کتێبه‌کانی پێشوو لەوەدایە، کە لەسەر بنەمای شێوازی فێرکاریی فرانک لوباخ گەورە پەروەردەکاری هاوچەرخ داڕێژراوە و، بەپێچەوانەی ئەوانی تر، پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەنێوان دەنگ و شێوازی نووسینی پیتەکاندا پێکهێناوە. ئەم پێوه‌ندییە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان و تەنانەت ئەو گەورەساڵانەش کە نەخوێندەوارن، دەتوانن بەبێ هێچ کێشەیەک فێری ئەلفوبێی زمانی کوردی ببن.
🔸یاریی ئەلفوبێ لە نووسینی جەبار شافعیزادە نووسەری خەڵاتکراوی یونیسێف و شۆرای کتێبی منداڵانی ئێران و براوەی ڕێزنامەی هانس کریستیان ئەندرێرسونە و، حیکمەت باتمانی شێوەکاری لێهاتووی کورد شێوەکارییەکەی جێبەجێ کردووە. گەڵاڵەی ڕووبەرگی کتێبەکەش لە ئەستۆی ئیسماعیلی ڕەزایی بووە. ئەو کتێبە لە دووتۆیی ۶۴ لاپەڕەدا لەلایان چاپەمەنیی ڕێگادا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و، بەڕێزان کەیهان وازحی، موحسن محەمەدی، ژوان وەلەدی و سۆلا باتمانی فایلی مۆسیقایی کتێبەکەیان بۆ باشتر فێربوونی پیتەکان پێشکەش کردووە.
👇👇👇@Bookabaranahttp://regapub.comhttp://instagram.com/regapubhttps://t.center/regapub