☀️ ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ڕووداو
🔸یاریی ئەلفوبێ
🔸نووسەر:جەبار شافعیزادە
🔸شێوەکار:حکمەت باتمانی
🔸چاپەمەنی:ڕێگا ۱۴۰۳
🍀یەکەمین کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی لەسەر بنەمای شێوازی فرانک لوباخ
🍀
🔸یەک لەو شێوازانەی کە دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی ئەلفبێ لە مێشکی منداڵاندا، وێنەسازیی ئەلفوبێیە. ئەو ئەلفوبێانەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا بە زمانە جۆراوجۆرەکان بەکار دەهێنرێن، زۆربەیان ئەو ئەلفوبێیانەن کە هیچ پەیوەندییەکیان لەنێوان شێوازی نووسینی پیتەکە و دەنگەکەیدا نییە. کاتێک منداڵان ڕووبەڕووی ئەم دۆخە دەبنەوە، بەئهستهم دەتوانن پێوەندییەک لەنێوان پیتەکە و دەنگهکهیدا درووست بکەن و ئەم خاڵە دەبێتە هۆی ئەوەی پرۆسەی فێربوونی زمان زۆر دژوار و درێژخایهن ببێتەوە. چونکە ناتوانن لە بەربەستی یەکسانکردنی پیت و شێوازی دهربڕینی دهنگهکهی، کە زانستی فۆنیکس یphonics knowledge پێی دەوترێت، سهر بکهون.
بۆ وەی منداڵان ئەم دۆخە تێبپەڕێنن زۆر کەرەستەی زمانەوانی هاتوونەتە ئاراوە.
🔸یەکێک لەو کەرەستە پەروەردەییانەی کە بە خشتهی وێنەسازیی ئهلفوبێ picture-letter-word chart ناسراوە، ئەوەندە بەناوبانگە کە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا، بە ٣٠٠ زمان و لە ۱۰۰ وڵاتی جیهاندا بڵاو کراوەتەوە. لە میتۆدی لوباخدا پەیوەندییەک لەنێوان شێوازی نووسینی پیت و ئهو کارەکتەرهی بۆی وێنا دهکرێت، درووست دەبێت و ئەم وێنانە بۆ هەمیشە پیتهکان لە مێشکی منداڵاندا تۆمار دەکەن و ڕەوتی فێربوونیان ساناتر و باشتر دەکەن.
🔸کتێبی یاریی ئەلفوبێ یەکەمین کتێبە کە بە زمانی کوردی و لهسهر ئهو بنهمایه پێک هاتووه. لەبەر ئەوەی فێرکردنی زمان بۆ منداڵان لەسەر چوار بنهمای گوێگرتن، قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین پێک دێت، لەم کتێبەدا بۆ هەر پیتێک شێعرێک و وێنەپیتەکەی لە لاپەڕەیەکدا هاتوون، کە هاوکات منداڵان فێری دەنگ و شێوازی نووسینی پیتەکان دەکات. هەروەها ئەڵبوومی وێنەپیتەکان خراونەتە بەردەستی منداڵەکە، هەتا بۆ خۆی شێعر یان دەقێک لەسەر بنەمای پیتەکە بنووسێت و فێری نووسینیان ببێت. هەروەها چەند فایلی مۆسیقاش لەگەڵ دەقەکان پێشکەشی خوێنەر کراوە تا گوێیان لێ بگرێت، بەڵکوو هەر چوار بنەماکە ڕچاو بکات و بەبێ هیچ کێشەیەک فێری زمانی کوردی ببێت.
🔸کتێبی یاریی ئەلفوبێ لە نووسینی جەبار شافعیزادە نووسەری خەڵاتکراوی یوونیسێف و شۆرای کتێبی منداڵانی ئێران و براوەی ڕێزنامەی هانس کریستیان ئەندرێرسونە و حکمەت باتمانی شێوەکاری لێهاتووی کورد شێوەکارییەکەی جێبەجێ کردووە. ئەو کتێبە لە ۶۴ لاپەڕەدا لەلایەن چاپەمەنیی ڕێگا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و بەڕێزان کەیهان وازحی، موحسن محەمەدی، ژیان وەلەدی و سۆلا باتمانی مۆسیقای کتێبەکەیان پێشکەشی منداڵان کردووە.
#كتێبى_ڕێگا
#كتێبى_كوردى
#چاپەمەنى_ڕێگا
#كتێبخانە
#زمانی_دایکی
#یاریی_ئەلفوبێ
#منداڵ
#جەبار_شافعی_زادە
#حکمەت_باتمانی
#کتێبی_شار
•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
@Bookabarana
💻:
regapub.com
📸:
instagram.com/regapub
@Kiteb_shar