🔸بێبەش بوونی ئەدەبیی منداڵانی کورد لە بابەتی تەنز
🔸
جەبار شافعی زادە
🔸گەرچی ئەدەبیی کورد لە بواری بابەتی تەنزەوە خاوەنی مێژوویەکی دیاری کراوە و بەپێی هەلومەرجی کۆمەڵگە لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەروونناسیەوە لەلایان چەن کەسایەتی ناسراو وەکوو شێخ ڕەزای تاڵەبانی، مامۆستا قانێع، عەلائەدین سەجادی، حسێن حوزنی، شامیی کرماشانی، مەلا مارفی کۆکەیی، حەسەن قزڵجی، ڕەئووف جیهانی و... بوەتە خاوەن بیرۆکە و ڕوانگەی تەنز و زۆر دەقی سەرنجڕاکێشیچ هاتووەتە ئاراوە بەڵام لە هەڵسەنگاندنی لەگەڵ ئەدەبیی نەتەوەکانی تر لە هەژارییا دەژی.
🔸لە وەها بارودۆخێکدا ئەدەبیی منداڵانانی کورد لە بواری تەنزدا هەژارتر لە ئەدەبیی گەورەساڵانە و بەپێی توێژینەوەی زانستی دەرکەوتووە کە لەو بەشە ئەدەبیە بێبەشە و تاکوو ئهمڕۆ نەیتوانیوە وەڵام دەرهوەی پێداویستی ئەو بەشە لە منداڵان و مێرمنداڵانەیی بێت کە حەزیان لە تەنزه.
🔸ئهوەی لە بەردەستدایە زۆرینەیان ئەو کتێبانەن کە نەک نووسەرانی کورد کە چەن وەرگێڕێکی وشیار دوای هەست کردن بەو بۆشاییە لە زمانی ئینگلیزی و عەڕەبی و فارسییەوە وەریانگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی و پێشکەشی کتێبخانەی کوردیان کردووە. گەرچی ئەو هەوڵانە وەکوو دهسپێک جێی ڕێزن و، بێگومان بایەخی تایبەتی خۆشیان هەیە، بەڵام چونکوو لە ناخی کومەڵگەی کوردەوە هەڵنەقوڵاون و، هیچ پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی چڕوپڕیان بە لایەنی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و سیاسی کوردەوە نییە، ناتوانن ببنە بەشێک لە هەست و نەستی خوێنەری کورد و لە مێژووی ئەدەبیی کورددا هەرمان نامێننەوە.
🔸بیرەوەرییەکانی منداڵێکی قەشمەر لە نووسینی نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی جێف کینی یەک لەو زنجیرە کتێبانەیە کە لە ۱۰ بەرگدا لەلایان چاپەمەنیی ڕێگا و بە هەوڵی چەن گەنجی وشیار و لێهاتوو کراونەتە کوردی و دەتوانن ئەزموونێکی پڕبایەخ لە بواری ئاشنابوونەوە لەگەڵ ئەدەبیی تەنزدا بۆ بەردەنگی کورد بخولقێنن. هەست کردنیی بۆشایی، پڕکردنی کەلێنی نەبوونی تەنز، زمانی پاراو، گواستنەوەی بێ کەموکۆڕی کەش و هەوای چیرۆکەکان و هەروەها کوالیتی باش و نرخی گونجاو کۆمەڵێ تایبەتمەندین کە هانی دام ئەو دەقە بنووسم و منداڵان و مێرمنداڵان بانگهێشت بکەم هەتا ئەو زنجیرە کتێبە بخوێننەوە و چێژی لێ وەرگرن.
👇👇👇
@Bookabarana
https://t.center/regapub