Смотреть в Telegram
Forwarded from عکس نگار
"پانتۆڵی پشیلە" هۆنراوە:جەبار شافعی زادە شێوەکار:خەلیل ڕەحیم پوور چاپەمەنیی:ڕێگا ۱۴۰۱ی ک.هـ بەپێچەوانەی ئێمەی گەورەساڵ، کە لە ڕوانگەیەکی نەگۆڕ و چەقبەستووەوە لە جیهان دەڕوانین، منداڵان لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە لە جیهان ڕادەمێنن، کە بەردەوام لە گۆڕاندایە و چرکە دوای چرکە، ڕوانگەکەیان بەپێز تر و نوێ تر دەکەنەوە. بۆ ئەوان هەموو تۆم و ماکەکانی جیهان بەردەوام لە گۆڕاندان و بۆ خولقاندنی کەشوهەوایەکی نوێ لە جووڵەدان. ئەدەبیی منداڵان دەتوانێت بە جەخت کردن لەسەر ئەو تێڕوانینە و پاڵپشتی لەو ڕەهەندە داهێنەرانە، منداڵان هان بدات هەتا بە پشت بەستن بەو ڕوانگە فەلسەفییەی هەیانە، ئەزموونی نوێ بەدەست بهێنن و خۆیان لە جیهانی دەستکردی گەورەساڵان بپارێزن. لە هەمان حاڵیشدا دەتوانێت بەپێچەوانەوە، بە سڕینەوەی تایبەتمەندییەکانی سەردەمیی منداڵی تووشی بیرۆکەیەکی شێواو و ئاڵۆزیان بکات. لەم کۆمەڵە شێعرەدا هەوڵمداوە، ئەو چەمک و واتا فەلسەفی و دەروونناسیانە‌ لە پێکهاتە و ناوەڕۆکی شێعرەکاندا زەق بکەمەوە تاکوو منداڵان جیهانی ڕاستەقینەی خۆیان لەوێدا بدۆزنەوە و پێوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پێکبهێنن. خۆشەویستی، یاری، گومان کردن، چێژ وەرگرتن لە ژیان، پرسیار و کونجکۆڵی و... لەو بابەتانەن کە بەپێی بنەماکانی تیۆرییە دەروونناسیەکانی دەروونناسانی وەکوو: فرۆید، یانگ، پیاژە، ویگۆتسکی، باڵبی، کۆلبێرگ و ئێریکسۆن، بە زمانی شێعر دامڕشتوون و پێشکەشی منداڵانی نیشتمانم کردووە. منداڵان لە ڕوانگەیەکی تەژی لە سەرسوڕمان لە جیهانی سەیروسەمەر دەڕوانن و هەموو کات خۆیان لەوە پاراستووە کە لە شێواز و ڕەوت و ڕەهەندێکی دژە تاکەکەسییەوە لەگەڵ جیهاندا پێوەندی بگرن کە ئەزموونە گشتییەکانیان بەسەردا دەسەپێنێت و ڕێگە لە خولیای تاکەکەسییان دەگرێت. ئەوان هەمیشە جیهان وەکوو ڕاز و نهێنییەکی گەورە پێناسە دەکەن و لە کڵاوڕۆچنەیەکی سێحراوییەوە لە جیهان ڕادەمێنن و بەوپەڕی بوێرییەوە وەکوو پاڵەوانێکی ئەفسووناوی بەدوای ئەو پرسیارانەی لە مێشکیاندایە بۆ هەر چوار سووچی جیهان سەفەر دەکەن و هەتا بە وەڵامی پرسیارەکانیان نەگەن چۆک نادەن. لە پانتۆڵی پشیلەدا هەوڵم داوە ئەو سنوورە دەرهەستانە بپارێزم و ئاوڕ لە خەون و خولیای سرووشتی منداڵان بدەم و خۆم لە هۆنینی شێعری دەستکرد بپارێزم. هیوادارم توانیبێتم بە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ ئەو چەمک و واتایانەی پێکهاتە و ناوەڕۆکی شێعری ڕاستەقینەی منداڵان پێکدەهێنن، بۆ وڵاتی بیروهزری منداڵانی ڕابگوێزم و بتوانن چێژ لە کتێبەکە ببەن و بەوپەڕی لێهاتووییەوە لەگەڵ  شێعرەکاندا سەفەر بکەن و جیهانێکی شیعریی شیاو بۆ خۆیان بخولقێنن. لێرەوە سپاسی کاک خەلیلی ڕەحیم پووری هێژا دەکەم، کە لە شێوەکاریی کتێبەکەدا ئەو تۆم و ماکانەی لە دەقی شێعرەکاندایە، ڕچاوی کردوون و بە بڕوای بە وتووێژی نێوان نووسەر و شێوەکار، کەش و هەوایەکی هونەری جوانی بۆ منداڵان خولقاندووە. 👇👇👇 @Bookabarana https://t.center/regapub
Telegram Center
Telegram Center
Канал