🔻گومان: ئێمە لە پێناو چێژەکانی قیامەت دەستبەرداری چێژە دڵنیایەکانی دونیا نابین چونکە ئەوەی “نەقد” و “حازرە” و بوونی هەیە باشترە لەوەی “قەرزە” و هێشتا بەدی نەهاتووە و بەردەست نیە.
⬅️وەڵام:
🔹ئەم قیاسە پوچەڵ و نادروستە چونکە ئەمە هەمان قیاسی ئیبلیسە کە خوای گەورە لە زمانی ئەوەوە هەواڵی پێداوین:
▫️{أَنَا خَيْرٌ مِنْه} [الٲعراف: 12]
▪️«من لەو (ئادەم) باشترم.»
بۆیە پێی وابوو باشتر بوون بەهۆی ڕەچەڵەکەوەیە.
🔹چارەسەری ئەم لەخۆبایبوونە یان بە دووپاتکردنەوە و بەڕاست دانانی ئیمان، یان بە خستنەڕووی بەڵگە دەبێت.
⬅️دووپاتکردنەوە و بەڕاستدانانی ئیمانی: لەم ئایەتانهی خوارەوەدا خوای گەورە لەبارەی هەمان دووپاتکردنەوە فەرموویەتی:
▪️{وَما عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ وَ أَبْقى} [قصص: 60]
▫️«ئەوەی لە لای خوایە چاکتر و ماوەدارترە بۆتان.»
▪️{وَمَا الْحَياةُ الدُّنْيا إِلاَّ مَتاعُ الْغُرُورِ} [آل عمران: 185]
▫️«ژیانی دونیا هیچ شتێک نییە جگە لە کاڵایەکی فریودەر نەبێت.»
⬅️جێگیرکردنی بەڵگە: ئەو بەڵگەیەی کە پوچەڵێتی قیاسی باسکراو پیشان دەدات، ئەوەیە کە دونیا لە پێش چاودایە و بوونی هەیە، باشترە لە دواڕۆژێک کە لە پێش چاودا نییە و بەڵێنپێدراوە. پێشهکییەکی ڕاست و تەواوە بەڵام ئەم وتەیەی کە دەڵێت ئەوەی لە پێش چاودایە و بوونی هەیە، باشترە لەو شتەی لەپێش چاودا نییە و بەڵێنپێدراوە، بووەتە هۆی سەرلێشێواوی و گومان لە بابەتەکەدا. لە کاتێکدا ڕاستی بابەتەکە بەم شێوەیە نییە، بەڵام ئەگەر نەقد لە بڕە پارە و ئامانجدا وەک قەرز بێت، ئەوا نەقد باشترە، بەڵام ئەگەر نەقد کەمتر بێت، قەرز لەوە باشترە وە دەزانرێت کە دواڕۆژ هەمیشەییە و دونیا هەمیشەیی نییە. بەڵام ئەم قسەیەی کە دەڵێت چێژەکانی دونیا دڵنیان و چێژەکانی دواڕۆژیش گوماناوین، بەهەمان شێوە نادروستە؛ چونکە چێژەکانی دواڕۆژ بۆ ئیماندارانیش دڵنیاییە و لەسەر دوو سەرچاوە دامەزراوە:
1⃣یەکەم: بەڕاستخستنەوە و ئیمان و باوەڕ بە شێوەی لاسایکردنەوەی[1] پێغەمبەران و زانایانەوە بێت؛ هەروەک چۆن دکتۆرێکی لێهاتوو لە شێوازی چارەسەرکردن و دەرماندا لاسایی دەکرێتەوە.
2⃣دووەم: وەحی بۆ پێغەمبەرانە و ئیلهام بۆ ئەولیائەکانە.
🔹گومان مەکەن کە ناسینی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە کاروباری دواڕۆژ و دونیادا لاسایکردنەوەی جبریل (علیه السلام) بووە؛ چونکە لاساییکردنەوە بە زانستی دروست هەژمار ناکرێت وە خودا پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) لەو جۆرە “لاساییکردنەوه” پاک ڕاگرتووە و پاراستویەتی؛ بەڵکو ڕاستی شتەکانی بۆ ئاشکرا کردووە و بە ڕووناکی بهسیرهت و ێشچاوڕوونی چاودێری کردووە؛ هەروەک چۆن بە چاوی ڕووکەش هەستپێکراوەکانی بینیوە.[2]
📚پەڕاوێزەکان:
[1] لە بنەڕەتدا ئەوانەی دژی تەقلید و لاسای کردنەوەن، بە جۆرێک لاسایکەرن؛ تەنانەت ئەوانەی بێدینن و باوەڕیان بە زانستە ئەزموونییەکان هەیە. بۆ نموونە: زۆرێک لە دۆزینەوە و تیئۆریە زانستییەکان کە لەلایەن زانایانەوە سەلمێندرابوون، بەشێوەیەکی گشتی، ئەم بێدینانە خۆیان بەشێوەیەکی بینراو و و ئەزموونی نەیانبینیون؛ بەڵام هەر کە زانایەکی دیاریکراو لە فڵانە تیئۆرییەکی زانستیدا، کە ڕەنگە ساڵانێک لەمەوبەر دانیان پێدانابێت، ئەوان لێیان وەرگرتووە و ئەمەش دیارترین هۆکارە بۆ ئەوەی ئەوان لاسایکەر بن، لە کاتێکدا زانستی ئەزمونی لەسەر بنەمای ئەزموون و تێڕوانین دامەزراوە؛ لەکاتێکدا زۆربەی ئەم بێباوەڕانە کە نکۆڵیکارن لە لاسایکردنەوە لە ئایندا (کە ڕەخنە لە دینداران دەگرن لەسەر لاسایکردنەوە تێیدا) ههیه، زۆرێک لەو دۆزینەوە زانستیانەیان نەبینیوە و تاقییان نەکردووەتەوە؛ بەڵام هەر ئەوەندەی کە چەند زانایەک دانیان پێدا نا، ئەمانیش قبوڵیان کرد.
[2] نک: «أصناف المغرورين»، أبوحامد الغزالی، ص۲۵و۲۶.
وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان