View in Telegram
🔻گومان: ئێمە لە پێناو چێژەکانی قیامەت دەستبەرداری چێژە دڵنیایەکانی دونیا نابین چونکە ئەوەی “نەقد” و “حازرە” و بوونی هەیە باشترە لەوەی “قەرزە” و هێشتا بەدی نەهاتووە و بەردەست نیە. ⬅️وەڵام: 🔹ئەم قیاسە پوچەڵ و نادروستە چونکە ئەمە هەمان قیاسی ئیبلیسە کە خوای گەورە لە زمانی ئەوەوە هەواڵی پێداوین: ▫️{أَنَا خَيْرٌ مِنْه‏} [الٲعراف: 12] ▪️«من لەو (ئادەم) باشترم.» بۆیە پێی وابوو باشتر بوون بەهۆی ڕەچەڵەکەوەیە. 🔹چارەسەری ئەم لەخۆبایبوونە یان بە دووپاتکردنەوە و بەڕاست دانانی ئیمان، یان بە خستنەڕووی بەڵگە دەبێت. ⬅️دووپاتکردنەوە و بەڕاستدانانی ئیمانی: لەم ئایەتانه‌ی خوارەوەدا خوای گەورە لەبارەی هەمان دووپاتکردنەوە فەرموویەتی: ▪️{وَما عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ وَ أَبْقى} [قصص: 60] ▫️«ئەوەی لە لای خوایە چاکتر و ماوەدارترە بۆتان.» ▪️{وَمَا الْحَياةُ الدُّنْيا إِلاَّ مَتاعُ الْغُرُورِ} [آل عمران: 185] ▫️«ژیانی دونیا هیچ شتێک نییە جگە لە کاڵایەکی فریودەر نەبێت.» ⬅️جێگیرکردنی بەڵگە: ئەو بەڵگەیەی کە پوچەڵێتی قیاسی باسکراو پیشان دەدات، ئەوەیە کە دونیا لە پێش چاودایە و بوونی هەیە، باشترە لە دواڕۆژێک کە لە پێش چاودا نییە و بەڵێنپێدراوە. پێشه‌کییەکی ڕاست و تەواوە بەڵام ئەم وتەیەی کە دەڵێت ئەوەی لە پێش چاودایە و بوونی هەیە، باشترە لەو شتەی لەپێش چاودا نییە و بەڵێنپێدراوە، بووەتە هۆی سەرلێشێواوی و گومان لە بابەتەکەدا. لە کاتێکدا ڕاستی بابەتەکە بەم شێوەیە نییە، بەڵام ئەگەر نەقد لە بڕە پارە و ئامانجدا وەک قەرز بێت، ئەوا نەقد باشترە، بەڵام ئەگەر نەقد کەمتر بێت، قەرز لەوە باشترە وە دەزانرێت کە دواڕۆژ هەمیشەییە و دونیا هەمیشەیی نییە. بەڵام ئەم قسەیەی کە دەڵێت چێژەکانی دونیا دڵنیان و چێژەکانی دواڕۆژیش گوماناوین، بەهەمان شێوە نادروستە؛ چونکە چێژەکانی دواڕۆژ بۆ ئیماندارانیش دڵنیاییە و لەسەر دوو سەرچاوە دامەزراوە: 1⃣یەکەم: بەڕاستخستنەوە و ئیمان و باوەڕ بە شێوەی لاسایکردنەوەی[1] پێغەمبەران و زانایانەوە بێت؛ هەروەک چۆن دکتۆرێکی لێهاتوو لە شێوازی چارەسەرکردن و دەرماندا لاسایی دەکرێتەوە. 2⃣دووەم: وەحی بۆ پێغەمبەرانە و ئیلهام بۆ ئەولیائەکانە. 🔹گومان مەکەن کە ناسینی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە کاروباری دواڕۆژ و دونیادا لاسایکردنەوەی جبریل (علیه السلام) بووە؛ چونکە لاساییکردنەوە بە زانستی دروست هەژمار ناکرێت وە خودا پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) لەو جۆرە “لاساییکردنەوه” پاک ڕاگرتووە و پاراستویەتی؛ بەڵکو ڕاستی شتەکانی بۆ ئاشکرا کردووە و بە ڕووناکی به‌سیره‌ت و ێشچاوڕوونی چاودێری کردووە؛ هەروەک چۆن بە چاوی ڕووکەش هەستپێکراوەکانی بینیوە.[2] 📚پەڕاوێزەکان: [1] لە بنەڕەتدا ئەوانەی دژی تەقلید و لاسای کردنەوەن، بە جۆرێک لاسایکەرن؛ تەنانەت ئەوانەی بێدینن و باوەڕیان بە زانستە ئەزموونییەکان هەیە. بۆ نموونە: زۆرێک لە دۆزینەوە و تیئۆریە زانستییەکان کە لەلایەن زانایانەوە سەلمێندرابوون، بەشێوەیەکی گشتی، ئەم بێدینانە خۆیان بەشێوەیەکی بینراو و و ئەزموونی نەیانبینیون؛ بەڵام هەر کە زانایەکی دیاریکراو لە فڵانە تیئۆرییەکی زانستیدا، کە ڕەنگە ساڵانێک لەمەوبەر دانیان پێدانابێت، ئەوان لێیان وەرگرتووە و ئەمەش دیارترین هۆکارە بۆ ئەوەی ئەوان لاسایکەر بن، لە کاتێکدا زانستی ئەزمونی لەسەر بنەمای ئەزموون و تێڕوانین دامەزراوە؛ لەکاتێکدا زۆربەی ئەم بێ‌باوەڕانە کە نکۆڵیکارن لە لاسایکردنەوە لە ئایندا (کە ڕەخنە لە دینداران دەگرن لەسەر لاسایکردنەوە تێیدا) هه‌یه، زۆرێک لەو دۆزینەوە زانستیانەیان نەبینیوە و تاقییان نەکردووەتەوە؛ بەڵام هەر ئەوەندەی کە چەند زانایەک دانیان پێدا نا، ئەمانیش قبوڵیان کرد. [2] نک: «أصناف المغرورين»، أبوحامد الغزالی، ص۲۵و۲۶. وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Telegram Center
Telegram Center
Channel