❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂
بیست و پێنجەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: زنجیرە وانەوتارەکانی ڕەوانناسی و ئەدەبیی منداڵان
وانەوتاری سێهەم: ڕەوانناسیی پۆستمۆدێڕن و ڕوویکەردێکی نوێ بۆ بەردەنگناسی و دەقی منداڵانە.
وتاربێژ: یاقووب خضری
✓ بیست و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۹ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لە بەشی یەکەمی بەرنامەدا خاتوو نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر ناسراو بە تەوار بە غەزەلێک کۆڕەکەی دەست پێکرد.
لە بەشی دوویەمدا، یاقووب خزری، ڕەوانناس و ڕەخنەگری ئەدبیی منداڵان لەم وانەوتارەدا، سەرەتا باسێکی لەسەر پۆستمۆدێڕنیزم و گۆڕانکارییەکانی ئەم ڕوویکەردەی لە چوارچێوەی ئەندێشەی ئینساندا هێنایە ئاراوە. پاشان باسی لەوە کرد کە ئەم ڕوویکەردە چ کاریگەرییەکی لەسەر زانستی ڕەوانناسی دانا و ئەم زانستەی لە بەراورد لەگەڵ ڕەوانناسی سوننەتی(main stream) تووشی چ گۆڕانێکی فکری و مەعریفەتی کرد. لە درێژەدا خزری جێگەوپێگەی چەمکی منداڵێتی و ئەدەبیاتی منداڵی لەو چوارچێوە تیۆرییەدا شی کردەوە و بۆ ئەدەبیی منداڵان بە گشتی و دەقی منداڵان بە تایبەتی و بەردەنگەکانی، چوارچێوەیەکی تیۆریکی دیاری کرد. پێویستە ئەوەش بگوترێ، خزری هەمووی ئەم بابەتانەی لە زەمینە و بەستێنی ڕەوانناسیی پۆستمۆدێڕندا شڕۆڤە کرد.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە " پرسیار و وڵام". لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایەن وتاربێژ درایەوە.
١٤٠٣/۰۷/۱۹
☟
https://t.center/nawendy1