View in Telegram
Forwarded from عکس نگار
❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂ بیست‌ و پێنجەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو تەوەر: زنجیرە وانەوتارەکانی ڕەوانناسی و ئەدەبیی منداڵان وانەوتاری سێهەم: ڕەوانناسیی پۆست‌مۆدێڕن و ڕوویکەردێکی نوێ بۆ بەردەنگ‌ناسی و دەقی منداڵانە. وتاربێژ: یاقووب خضری ✓ بیست و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی  فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنج‌شەممە ۱۹ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە چوو.  ☜ لە بەشی یەکەمی بەرنامەدا خاتوو نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر ناسراو بە تەوار بە غەزەلێک کۆڕەکەی دەست‌ پێکرد. لە بەشی دوویەم‌دا، یاقووب خزری، ڕەوانناس و ڕەخنەگری ئەدبیی منداڵان لەم وانەوتارەدا، سەرەتا باسێکی لەسەر پۆست‌مۆدێڕنیزم و گۆڕان‌کارییەکانی ئەم ڕوویکەردەی لە چوارچێوەی ئەندێشەی ئینسان‌دا هێنایە ئاراوە. پاشان باسی لەوە کرد کە ئەم ڕوویکەردە چ کاریگەرییەکی لەسەر زانستی ڕەوانناسی دانا و ئەم زانستەی لە بەراورد لەگەڵ ڕەوانناسی سوننەتی(main stream) تووشی چ گۆڕانێکی فکری و مەعریفەتی کرد. لە درێژەدا خزری جێگە‌وپێگەی چەمکی منداڵێتی و ئەدەبیاتی منداڵی لەو چوارچێوە تیۆرییە‌دا شی کردەوە و بۆ ئەدەبیی منداڵان بە گشتی و دەقی منداڵان بە تایبەتی و بەردەنگەکانی، چوارچێوەیەکی تیۆریکی دیاری کرد. پێویستە ئەوەش بگوترێ، خزری هەمووی ئەم بابەتانەی لە زەمینە و بەستێنی ڕەوانناسیی پۆست‌مۆدێڕن‌دا شڕۆڤە کرد. ✓ بەشێکی تری  بەرنامەکە بریتی بوو لە " پرسیار و وڵام". لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایەن وتاربێژ درایەوە.  ١٤٠٣/۰۷/۱۹https://t.center/nawendy1
Telegram Center
Telegram Center
Channel