❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂
بیست و سێیەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: زمانناسیی ژینگە
بەڕێوەبەر: حەسەن محەممەدی
وتاربێژ: د.مەنیژە میرموکری
✓ بیست و سێیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەرمانان ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ دوکتۆر مەنیژەی میرموکری لە دانیشتنی ئەم حەوتوویەی ناوەندی جامیدا بە تێروتەسەلی دەربارەی پێوەندی مرۆڤ و ژینگە و شوێنی زمان لەسەر ئەو پێوەندییە دوا و گەلێ زانیاری بەنرخی هێنایە ئاراوە.
کۆڕگێڕی ئەو حەوتوویە کاک حەسەن محەممەدی بوو. بۆچوونەکانی ئەو سەبارەت بە زمانناسیی ژینگە کۆڕەکەی دەوڵەمەندتر کرد.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە " پرسیار و وڵام". لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایەن وتاربێژ درایەوە.
١٤٠٣/۰۶/۱۹
☟
https://t.center/nawendy1