View in Telegram
Forwarded from عکس نگار
❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂ بیست‌ و سێیەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو تەوەر: زمانناسیی ژینگە بەڕێوەبەر: حەسەن محەممەدی وتاربێژ: د.مەنیژە میرموکری ✓ بیست و سێیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی  فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەرمانان ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە چوو.  ☜ دوکتۆر مەنیژەی میرموکری لە دانیشتنی ئەم حەوتوویەی ناوەندی جامی‌دا بە تێروتەسەلی دەربارەی پێوەندی مرۆڤ و ژینگە و شوێنی زمان لەسەر ئەو پێوەندییە دوا و گەلێ زانیاری بەنرخی هێنایە ئاراوە. کۆڕگێڕی ئەو حەوتوویە کاک حەسەن محەممەدی بوو. بۆچوونەکانی ئەو سەبارەت بە زمانناسیی ژینگە کۆڕەکەی دەوڵەمەندتر کرد. ✓ بەشێکی تری  بەرنامەکە بریتی بوو لە " پرسیار و وڵام". لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایەن وتاربێژ درایەوە.  ١٤٠٣/۰۶/۱۹https://t.center/nawendy1
Telegram Center
Telegram Center
Channel