تۆ چیت؟ من کوردم
خۆ ترسنۆک نیت؟ حاشا نەبەردم
چی تۆی لە ناوبرد؟ دوودڵی و نیفاق
چۆن ڕزگار ئەبی؟ هەر بە ئیتیفاق.
#فایەق_بێکەس#ئەحمەد_هەردی باوک بۆی دەگێڕاینەوە کە لە سییەکانی سەدەی رابردوودا کاتێک
#فایەقە_فەنی(واتە
#فایەق_بێکەس) ئەبیت بە مامۆستا لە یەکێک لە
#قوتابخانەکانی_شاری_چەمچەماڵ، دەبینێت چی قوتابی پۆلەکەیەتی کە لێیان دەپرسێت ئێوە چین دەڵێن ئێمە
#تورکین.
چەند مامۆستایەکی تورک لە قوتابخانەکە وانەیان گۆتۆتەوە و هەموو خوێندکارانیان وا فێر کردووە کاتێک ئەو پرسیارەیان لێدەکرێت وا وەلام بدەنەوە کە ئەوان تورکن.
#بێکەسێ گەورە کە ئەمە دەبینێت ئەو شیعرە دادەنێت بۆ
#مناڵان و بە سەر هەموو قوتابیاندا دەیسەپێنێت کە دەبێت هەموو لە بەری بکەن و ئەوەی لە بەری نەکات لە وانەکەیا دەرناچێت.
مرۆڤ هەر کە ئەم چیرۆکە دەبیستێت ئەتوانێت مەزەنەی ئەوە بکات گەر
#فایەقە_فەنی تووشی ئەو ئەزموونە نەبوایە و
#مناڵانی_کوردی نەدیایە کە خۆیان بە تورک دەزانن، ڕەنگە هەرگیز ئەو شیعرەی نەنوسیایە، کە وابزانم تا ئێستاش لە وانەی خوێندنی کوردیدا بە خوێنداکاران دەگوترێتەوە.
#ڕێبین_ئەحمەد_هەردی#میدیا_ئێوهن. گهر پێتان باش بوو،
#بینێرن بۆ
#هاوڕێیەكانتان.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزیی کوردستان
@Midyayserberzi