🎥فیلمە بەڵگەنامەییەکەی سەلاحەدین ئەیوبی
زۆر ئاسانە وەک تووتی ئەوەی باوباپیرانمان یان کەسانی پێش خۆمان پێیان گوتووین، دووبارەی بکەینەوە. ئەو پرۆسەیە هیچ بیرکردنەوەیەکی ناوێ و هەموو کەس دەتوانێت ئەوە بکات. بەڵام کاتێک دەکەویتەوە پرسیار لەو شتە جێگیرانەی کە پێت گووتراوە، ئەو کارە ئاسان نیە و زۆر جار ئەنجامی چاوەڕوان نەکراویشی دەبێت. هەندێک جار ئەو شتانەی کە بوون بە بیروباوەڕمان، بەرهەمی بیکردنەوەی خۆمان نین، بەڵکو بەردەوام دانە بەوەی ڕابردوومان بێ پرسیارکردن.
هەڵسەنگاندنی سەلاحەدینی ئەیوبی لە ناوماندا وادەبینم. ئەم فیلمە دەیەوێت بزانێت ئەوەی پێمان گووتراوە لەوانەی پێش خۆمانەوە دروست بووە؟ ئایا ئەو بۆچوونە بەرهەمی بیکردنەوەی خۆمانە یان کاریگەریەکی ڕوونی دەرەکیە؟ ئەی لە دەرەوەی ئەوانە، سەلاحەدین کێیە؟
مەنسوور تەها/کەناڵی زووم
#سەلاحەدین_ئەیووبی #مێژوو #ناودارانی_کورد#پێتان_باش_بوو #بڵاوی_بکەنەوەـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram |
Instagram