📻وتووێژی ڕادیۆی تاران لەگەڵ مامۆستا هەژار، سەبارەت بە کۆچی دوایی مامۆستا هێمن و یادکردنەوەی سەردەمی هاوڕێیەتییان✉️نامەی مامۆستا #هەژار بۆ مامۆستا #هێمن:مامی وەک خۆم دڵپڕی لە دنیا قەڵسی هێمنم،
دەستت.........، بۆخۆت چی بۆ دادەنێی داینێ.
دم و فڵچت دەلێسمەوە.
ئەوەندەم تاسە کردووی مەگین خوا بزانێ.
تکایە ئەو دیاریە فەقیرانەم لێ قەبووڵ کەی، بیخوێنێوە.
هەڵیسەنگێنی، بیقەرسێنی، هەر ئیرادێکت دی، دەشزانم زۆری دەبینی، وابکە پێم بگاتەوە . . .
کاکە: توخوا لەمڕۆوە دەس بە کاوێژی ژیانی ڕابردووت کە و بینووسەوە. نەوەک خوای نەخواستە لینگ لە کەنداڵ جووت بکەی و قەلەوقوتەی ماکەر مل لە تاریفت نێن و بڵێن هیندە هیندە قەدرمان گرت.
دەرسێکی باشیش دەبێ بۆ چینی دواڕۆژ و لە زۆر
شتی واش ئاگادار دەبن کە نەیانزانیوە.
منیش تەمامە وابکەم.
زۆر عەرزی سەلام و ئیحتڕامم بۆ براژنم (هەیە).
چاوی سەلاح ماچ دەکەم. لە غەوسم تەڵەبە مەرگت نەبینم.
بۆیە جڵد زەرکووبم بۆ نەناردی ڕەق بوو. ئەم نەرمە چاتر بەڕێدا دەهات.
کەرەج ۱۳۶۲٫۱۱٫۱۳
https://t.center/Midyafayl/778#هەژار (۲۶۲۱/۱/۲۶ مەھاباد- ۲۶۹۱/۱۲/۲ کەرەج)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram |
Instagram