📕مەم و زین
✍🏼مامۆستا ئهحمهد خانی
📝وهرگێڕانی مامۆستا هەژار
📎پەڕگەی دەنگی
🔴چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی مەم و کچێک بەناوی زینە کە #ئەحمەدی_خانی ساڵی 1692 لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستەقینە بە زاری کورمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ.
🟡مەم و زین یەکێک لە بەرھەمە گرینگەکانی وێژەی کلاسیکە. یەکەم جار 1919 چاپ کراوە. ھەژار ھەر بە ھۆنراوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی.
🟢تاجدین و مەم دەیانەوێ پێکەوە بڕۆنە داوای ستی و زین، بەڵام پێیان دەڵێن کە بە یەک جار دوو کچی ماڵێ بە شوو نادرێن. مەم و تاجدین بڕیار دەدەن کە سەرەتا تاجدین بڕواتە خوازبێنیی و پاشان مەم. میری بۆتان لە خوازبێنی، تاجدین خۆشحاڵ دەبێ و ستی و تاجدین زەماوەند دەکەن.دوای دەمێک ڕۆژێک میر دەچێ بۆ ڕاو و بە ھەموو خەڵکی گوندەکە دەڵێ لەگەڵیدا بێنە دەرەوە. مەم و زینیش کە ماوەیەکە لەیەک دوور کەوتوون و لە عیشقی یەکدا دەسووتێن، لە باخی میردا یەکتر دەبینن. ئێوارە کە میر و ڕاوکەران دێنەوە، بەسەریاندا دێن...
#کتێب #مەم_و_زین
#هەژار (۲۶۲۱/۱/۲۶ مەھاباد- ۲۶۹۱/۱۲/۲ کەرەج)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram |
Instagram