گەر دەمیشم هەڵدروون، دڵ ناڵە و ئەفغان ئەکا
چاو بە بێ فیکری دەروون چۆن فێرە خۆی گریان ئەکا
دار و بەردی هۆدەکەم، هەر زیکری یا کوردان ئەکا
عیشقی میللەت وا لە دڵما هێرش و جەولان ئەکا
ئەی وەتەن! بۆ تۆ بفەوتێم، قۆچەکەی قوربانتم
#قانع
ئازیزانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان !
وەکوو تاکێکی شارە سەربەرزەکەمان دەستانی ماندوویینەناسی یەکە یەکەتان ئەگوشم ،
کە بە بەڕێوەچوونی جوانی کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک
" ئۆخەیش " هاتە سەر زاری دیوانەکەی کاکە حەمەی بێلوو و دڵهەڵقرچاو بۆ نیشتمانەکەی دۆڵاش و ڕێبوارەکەی ئەشق و ئازادی و دڵدارەکەی کوردستان و بلیمەتەکەی بێساران و خاڵۆ ئاشقەکەی کۆماسی .
مادێح کۆنەپۆشی
21ی خەرمانانی 2724
🆔 @meriwan_edebi