View in Telegram
گەر دەمیشم هەڵدروون، دڵ ناڵە و ئەفغان ئەکا چاو بە بێ فیکری دەروون چۆن فێرە خۆی گریان ئەکا دار و بەردی هۆدەکەم، هەر زیکری یا کوردان ئەکا عیشقی میللەت وا لە دڵما هێرش و جەولان ئەکا ئەی وەتەن! بۆ تۆ بفەوتێم، قۆچەکەی قوربانتم #قانع ئازیزانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان ! وەکوو تاکێکی شارە سەربەرزەکەمان دەستانی ماندوویی‌نەناسی یەکە یەکەتان ئەگوشم  ، کە بە بەڕێوەچوونی جوانی کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک " ئۆخەیش " هاتە سەر زاری دیوانەکەی کاکە حەمەی بێلوو و دڵهەڵقرچاو بۆ نیشتمانەکەی دۆڵاش و ڕێبوارەکەی ئەشق و ئازادی و دڵدارەکەی کوردستان و بلیمەتەکەی بێساران و خاڵۆ ئاشقەکەی کۆماسی . مادێح کۆنەپۆشی 21ی خەرمانانی 2724 🆔 @meriwan_edebi
Telegram Center
Telegram Center
Channel