Смотреть в Telegram
هاورێیانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان وێڕای رێز و سڵاو چاوی یەک بە یەکتان ماچ دەکەم. دەرفەتێک هەڵکەوت لە سێهەمین کۆڕە شێعری( تا زرێبار و دێڕێک) لە ژێر چەترێک بە ناوی چەتری شێعر کۆ بووینەوە و تینوێتیمان بە دیدار و شێعر شکا. نازانم چ وشەیەک بکەم بە دیاری کە شایانی گەورەیی و میوانگریتان بێ، ماندوونەناسانە تا (زرێبار و دێرێک) لە باوەشتاندا گەشەی کردووە و بۆتە مایەی شانازی مەریوان و هەموو شاعیران و خەمخۆرانی زمانی کوردی. هیوادارم کۆڵ نەدەن و مێژووتان پڕ بکەن لە شانازی. لە شنۆی کێلەشینەوە سڵاو دەنێرم بۆ گەورەییتان بۆ میواندارییتان بۆ هەموو ئەو ئەرکانەی کە کێشاتان بۆ مەریوانی قەڵای هەرمان. هەمووتانم خۆش دەوێ: براتان فەتاح محەممەد نژاد (رێباز) شنۆ 23 ی خەرمانانی 1403ی هەتاوی. 🆔 @meriwan_edebi
Telegram Center
Telegram Center
Канал