هاورێیانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان
وێڕای رێز و سڵاو چاوی یەک بە یەکتان ماچ
دەکەم. دەرفەتێک هەڵکەوت لە سێهەمین کۆڕە شێعری( تا زرێبار و دێڕێک) لە ژێر چەترێک بە ناوی چەتری شێعر کۆ بووینەوە و تینوێتیمان بە دیدار و شێعر شکا.
نازانم چ وشەیەک بکەم بە دیاری کە شایانی گەورەیی و میوانگریتان بێ، ماندوونەناسانە تا (زرێبار و دێرێک) لە باوەشتاندا گەشەی کردووە و بۆتە مایەی شانازی مەریوان و هەموو شاعیران و خەمخۆرانی زمانی کوردی.
هیوادارم کۆڵ نەدەن و مێژووتان پڕ بکەن لە شانازی.
لە شنۆی کێلەشینەوە سڵاو دەنێرم بۆ گەورەییتان بۆ میواندارییتان بۆ هەموو ئەو ئەرکانەی کە کێشاتان بۆ مەریوانی قەڵای هەرمان.
هەمووتانم خۆش دەوێ: براتان فەتاح محەممەد نژاد (رێباز)
شنۆ 23 ی خەرمانانی 1403ی هەتاوی.
🆔 @meriwan_edebi