Смотреть в Telegram
🔳 ئێمەی کورد و میراتی فەلسەفیی سوورەبەردی د.#ئیسماعیل_شەمس 🔃وەرگێڕان #پەرانتێز [2/2] بێوەفایی لەگەڵ بیرەمەندە عەربنووس و فارسنووسە کوردەکان تەنیا بۆ لایەنە چەپ و سکۆلارەکان بەرتەسک ناکرێتەوە، بەڵکوو لایەنی سەلەفی و سیاسییە ئیسلامخوازانی کوردیش دەگرێتەوە. لە مێژووی پێش مودێرنی کورد کە هێشتا ئیدیۆلۆژی ئیسلامی سەلەفی و سیاسیی سوننی لە حوجرەکان و مەکتەبە دیینیەکانی کوردستان سەقامگیر نەبووبوو، بەرهەمێکی زۆری زانایانی کورد دەوترایەوە و لەسەریان پەراوێز دەنووسرا، بەڵام بەداخەوە لەم سەد ساڵەی دوایی هەموو نیگاکان و سرنجی نووسەرانی ئیسلامخواز لەسەر وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نووسەرانی هاوچەرخی عەرەب و تورکە و کەمتر کەسێک لە زانایانی کورد لە مێژووی ناوەڕاست ئاگادارە. پرسیار ئەمەیە لە کام حوجرەی کوردی حێکمەتولئەشراقی سوورەبەردی و "ئوسولی عیلم"ی شارەزووری و کەلامی ئامیدی و فقهی دینەوەری و عێرفانی گۆرانی فێر دەکرد؟ چەند بەرگ لە بەرهەمە فارسی و عەرەبیەکانی سەدان زانای کوردی سەدەکانی ناوین لەلایان ئیسلامخوازەکان ڕاستکراونەتەوە و لە چاپ دراون. ئێستە لە تورکیە پەیکەرەی بووعەلی سینا لە کۆلیژی پزیشکی ئێستامبۆڵ وەک پزیشکی تورک هەڵدەواسن و ژیانی وەک فیلسووفێکی تورک دەکەنە فیلم و بڵاوی دەکەنەوە؛ لە کاتێکدا نە تورکە و نە ڕستەیەکیشی بە تورکی نووسیوە. وڵاتە عەرەبیەکان بەرهەمی زانایانی کورد چاپ دەکەن و ئەوان بەناوی زانای عەرەب بەخەڵکی خۆیان دەناسێنن. کەچی له کوردستان کەسێک ئەوان ناناسێت. لە کۆتاییدا هیوادارم بە زوودترین کات بێنازی مێژووی فەرهەنگی لە ژیانی فکری کۆمەڵگەی کوردی کۆتایی پێ بهێنرێت. ــــــــــــــــــــــــــــــــ ئاماژە: لەسەر ئێزنی نووسەری خۆشەویست ئێمە بێژی "سۆهرەوەردی"مان بە سوورەبەردی نووسی، لەبەری ئەوەی بڕێک پێیان وایە ئەو ناچەیە ئەم فیلسووفە هێژایەی لێی ژیاوە ناوە کوردیەکەی سوورەبەردە و ناکەی ئەمیش هەر لەوێوە سەرچاوەی وەرگرتووە. 🆔 @kurdistanname 🆔 @parantez_net
Telegram Center
Telegram Center
Канал