🔴 بە کاتی ونبوونی مێژوو
🔷یەکێک لە خوێنەرانی ئازیزی کاناڵی تێلێگرامی کوردستاننامە کە خۆیان بە لانەواز ناساندووە و بە داخەوە نایانناسم، چەند دێڕ لە نووسینەکانی فارسی منی بە کوردی وەرگێڕاوەتەوە و بۆی ناردووم کە وێڕای سپاس و پێزانین بۆ دڵسۆزی و ماندووبوونیان هەر لەیرە بڵاویان دەکەم
🔷.
🌟وەرگێڕ: #لانەواز
لە مامۆستا #ئیسماعیلی_شەمس، مێژوونووسی کوردیان پرسی: گەورەترین وانەیێک کە مێژوو پێی داوی چی بووە؟
لە وەڵامدا وتی: گەورەترین وانەیێک کە پێی داوم ئەمەیە: مرۆڤ قەت لە مێژوو پەند و وانە وەرناگرێ. دانیشتووە و سەیری لایڤی(Live) مەرگی خۆی[مرۆڤایەتی] دەکات!
مرۆڤ لە مێژوو وانەی وەرگرتبا
چۆن دەبوو حاڵ و ڕۆژی وەهابا!
بە سەر زیندووە و، دڵ و ویژدانی
تەواو مردووە، گەر ورد بڕوانی!
ئەوانەی وانە ناگرن لە مێژوو
قەت لە داهاتوو نابن سەرکەوتوو
دەبن بە پەند و هەر دەڵێن: پەکوو
کە چی دەشچنەوە سەر ڕەوتی پێشوو
💢دوای بڵاوبوونەوەی ئەم شێعرە وەرگێڕی ئازیز ئەم پەیامەی بۆ ناردم
💢 :
هەزاران سڵاو و ڕێز
ئەمن نێوم ئەسعەدی قانعییە
خەڵکی گوندێکم بە نێوی چۆمەڵوو لە 45کیلۆمیتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی سەقز.
هەروەها کەمەندامم[مرۆخەم بچڕاوە و لە سەر ویلچێڕدام]
https://t.center/kurdistanname