View in Telegram
🔴 بە کاتی ونبوونی مێژوو 🔷یەکێک لە خوێنەرانی ئازیزی کاناڵی تێلێگرامی کوردستان‌نامە کە خۆیان بە لانەواز ناساندووە و بە داخەوە نایانناسم، چەند دێڕ لە نووسینەکانی فارسی منی بە کوردی وەرگێڕاوەتەوە و بۆی ناردووم کە   وێڕای سپاس و پێزانین بۆ دڵسۆزی و ماندووبوونیان هەر لەیرە بڵاویان دەکەم🔷. 🌟وەرگێڕ: #لانەواز لە مامۆستا #ئیسماعیلی_شەمس، مێژوونووسی کوردیان پرسی: گەورەترین وانەیێک کە مێژوو پێی‌ داوی چی بووە؟ لە وەڵامدا وتی: گەورەترین وانەیێک کە پێی داوم ئەمەیە: مرۆڤ قەت لە مێژوو پەند و وانە وەرناگرێ. دانیشتووە و سەیری لایڤی(Live) مەرگی خۆی[مرۆڤایەتی] دەکات! مرۆڤ لە مێژوو وانەی وەرگرتبا چۆن دەبوو حاڵ و ڕۆژی وەهابا! بە سەر زیندووە و، دڵ و ویژدانی تەواو مردووە، گەر ورد بڕوانی! ئەوانەی وانە ناگرن لە مێژوو قەت لە داهاتوو نابن سەرکەوتوو دەبن بە پەند و هەر دەڵێن: پەکوو کە چی دەشچنەوە سەر ڕەوتی پێشوو 💢دوای بڵاوبوونەوەی ئەم شێعرە وەرگێڕی ئازیز ئەم پەیامەی بۆ ناردم💢 : هەزاران سڵاو و ڕێز ئەمن نێوم ئەسعەدی قانعی‌یە خەڵکی گوندێکم بە نێوی چۆمەڵوو لە 45کیلۆمیتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی سەقز. هەروەها کەمەندامم[مرۆخەم بچڕاوە و لە سەر ویلچێڕدام] https://t.center/kurdistanname
Telegram Center
Telegram Center
Channel