Смотреть в Telegram
🔻 بێدەوڵەتیی ئەمازیغییەکان و کاریگەریی لەسەر زمان و ناسنامەیان موحەممەد بوودەهان وەرگێڕانی حیسامەدین (هیوا) خاکپوور 🔸لەم وتارەدا بە گەڕانەوە بۆ ئەزموون و مێژووی ئەمازیغەکان، پرسی بێدەوڵەتی بە گشتی و بەتایبەتیتر پرسی نەبوونی دەوڵەتێک بە بەردەوامیی مێژووییەوە بۆ نەتەوە پەراوێزخراوەکان، خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هەروەها ئاوڕ دراوەتەوە لە کاریگەرییەکانی بێدەوڵەتی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئەگەری توانەوەی نەتەوە بێدەوڵەتەکان لە ناو نەتەوەی باڵادەستدا. بە باوەڕی نووسەر، وازهێنان لە مافی سەروەریی سیاسی و کورتکردنەوەی ئامانجەکانی بزووتنەوەی سیاسیی گەلانی بندەست بۆ ئاستی خوارتری وەک مافی کولتووری، نەک تەنها ناتوانێت مەترسیی توانەوە بڕەوێنێتەوە بەڵکوو دەشێت لە ڕەوتێکی پێچەوانەدا زەمینە بۆ قبووڵکردنی ناسنامە و زمانی ئەویدیی سەردەستیش خۆش بکات. لێکچوونی ڕێژەیی دۆخی هەردوو نەتەوەی بندەستی کورد و ئەمازیغی پاڵنەری وەرگێڕ بووە لە وەرگێڕانی ئەم وتارەدا. 🔸بۆ خوێندنەوەی کۆی بابەتەکە ئەم بەستەرە ببینە: 🔗 https://govarikomar.com/بێدەوڵەتیی-ئەمازیغییەکان-و-کاریگەری/ @govarikomar
Telegram Center
Telegram Center
Канал