Смотреть в Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕێبەرم! هەنگاوەکانت گەرووی خاک ئەماڵن، مەودای دوور و درێژی نیشتمان ئەبڕن و تارمایی لە دڵاندا ئەتارێنن. کاتێک بیر لە ڕێگای نەجات‌بەخشت ئەکەینەوە دڵی عەوداڵ و مێشکی سەوداسەرمان بۆ زەمەنێک لە قورسایی و مەزنی باوەڕت ئوقرە ئەگرێت و قوتابیانت شێل‌گیرانەتر و پێداگرتر لە جاران ڕێگا ئەبڕن. حەماسەی مێژوویی فریاکەوتنی خەڵکی لێقەوماوی کرماشانی نیشتمان پاش ۷ ساڵ لەو کارەساتە دڵتەزێنە ئێستاش تازەیی هەیە و ڕۆحی بەرزەفڕت هێشتا باڵی میهرەبانی و ئاسوودەیی بەسەر نیشتمانی زامداردا ئەکێشێت. وەرچەرخانێک لە مێژووی بوونی گەلێک کە تۆی ڕێبەر بەوپەڕی ئازایەتی و چاوکراوەیی و خۆنەویستییەوە سازێنەر و ڕێک‌خەری بوویت و ڕۆحێکی تازەت وەبەر جەستەی زامدار و پڕ لە ناسۆری نیشتماندا کێشا. یادت ئەکەین بەچەشنی تێکۆشانی بێ‌کۆتایی تا گەیشتن بە ترۆپکی سەربەستی گەل و ئاوەدانی نیشتمان. ساڵ‌وەگەڕی هەڵمەتی پێشەنگانەی پڕاوپڕ لە سەروەری ڕێبەری مەزن *شەهید شەریف باجوەر* بۆ بەهاناوە چوونی خەڵکی لێقەوماوی کارەساتی بۆمبە‌لەرزەی کرماشانی نیشتمان، بەرز و پیرۆز ڕائەگرین. @chya_ngo
Telegram Center
Telegram Center
Канал