ڕێبەرم!
هەنگاوەکانت
گەرووی خاک ئەماڵن،
مەودای دوور و درێژی نیشتمان ئەبڕن و تارمایی لە دڵاندا ئەتارێنن.
کاتێک بیر لە ڕێگای نەجاتبەخشت ئەکەینەوە دڵی عەوداڵ و مێشکی سەوداسەرمان بۆ زەمەنێک لە قورسایی و مەزنی باوەڕت ئوقرە ئەگرێت و قوتابیانت شێلگیرانەتر و پێداگرتر لە جاران ڕێگا ئەبڕن.
حەماسەی مێژوویی فریاکەوتنی خەڵکی لێقەوماوی کرماشانی نیشتمان پاش ۷ ساڵ لەو کارەساتە دڵتەزێنە ئێستاش تازەیی هەیە و ڕۆحی بەرزەفڕت هێشتا باڵی میهرەبانی و ئاسوودەیی بەسەر نیشتمانی زامداردا ئەکێشێت.
وەرچەرخانێک لە مێژووی بوونی گەلێک کە تۆی ڕێبەر بەوپەڕی ئازایەتی و چاوکراوەیی و خۆنەویستییەوە سازێنەر و ڕێکخەری بوویت و ڕۆحێکی تازەت وەبەر جەستەی زامدار و پڕ لە ناسۆری نیشتماندا کێشا.
یادت ئەکەین بەچەشنی تێکۆشانی بێکۆتایی تا گەیشتن بە ترۆپکی سەربەستی گەل و ئاوەدانی نیشتمان.
ساڵوەگەڕی هەڵمەتی پێشەنگانەی پڕاوپڕ لە
سەروەری ڕێبەری مەزن
*
شەهید شەریف باجوەر*
بۆ بەهاناوە چوونی خەڵکی لێقەوماوی کارەساتی بۆمبەلەرزەی کرماشانی نیشتمان، بەرز و پیرۆز ڕائەگرین.
@chya_ngo