«خوا مرۆڤە و مرۆڤ تێکدەر!»
(١)
گەمژایەتیە. دەستەکانتان بێنە خوارەوە، نە زەوی قیبلەی ھەیە و، نە ئاسمان خاوەنێکی!.
(٢)
برسێتی نە چارەنووسە و نە تاقیکردنەوەیەکی ئیلاھی. برسێتی پلانە، پڕۆژەیەک بە ناوی؛ " ھی خۆم دەخۆم، ھی تۆش دەخۆم"ە!.
(٣)
ئەرێ زەوی مڵکی باوکی کاممان بوو؟!
(٤)
نیچە ڕاستی دەوت کە: "ئومێد تەنیا ماوەی ڕەنج و ئازار درێژ دەکا!".
لەم زەڵکاوەی ئێستامان، ئومێد بە یەکسانی و ڕزگاری، عاقڵانەیە یا گەمژانە؟!
(٥)
چۆنە یان خۆمان لەناوببەین یان ئەوان؟! ئەمە چ یاریێکە بەردەوام دۆڕاو ئێمەین و براوە ئەوان!.
(٦)
ئەگەر خێر چاکەیە و شەڕ خراپە، ئەی بۆ بەردەوام شەڕ خێرە و چاکە خراپە!؟
(٧)
باشە "شەڕ" ڕوالەتێکی سروشتیە یا بەرھەمێکی مرۆیی؟!
(٨)
ـ ژیانی بەبێ شەڕ؟
ـ ئەی بژێوی کرێکاری کارگاکانی چەکسازی؟!
(٩)
یاساکان؛ تەنیا و تەنیا پردێک بۆ لکاندنی درۆ بە پاساوەکانن!
یاساکان بۆ ئێمە نەنووسراون!.
(١٠)
مرۆڤ لە گشت ئەو بوونەوەرانە کە لەسەر ئەم گەردوونە ژیاون دڕەندەترە، ئەمە تەنھا ھۆکاری زیندوومانەوەیەتی. جا ئەم بوونەوەوەرە دڕندەیە باسی سۆز و خۆشەویستی و بەزەیی و میھرەبانی و بەخشەندەیش دەکا، ھیچ جێگای باوەڕ نییە، ھیچ!.
ــــــــــــــــــ
ن:
#ئەمیر_سیراجەدین #مینیماڵ #ڕاوێژیسم 🎨نیگارکێش:
#Salvador_Dali✅@Rawezhismhttps://t.me/joinchat/AAAAADvfdFVQoncrY0XPxA