rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#ڕۆژهەڵات
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چرکەساتی مێژوویی؛ دەسپێکی شۆڕش

"ژینا گیان تۆ نامری، ناوت ئەبێتە ڕەمز"
"Jîna giyan tu namrî, navê te wê bibe remiz"


#ڕۆژهەڵات #ڕاوێژیسم #ژینا_امینی #ژینا #ژن_ژیان_ئازادی

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیا محەممەد - ژن، ژیان، ئازادی

شیعری: #شێرکۆ_بێکەس
مێلۆدی: چیا محەممەد
نیگارە: شاد.کـ

هونەرمەند: ”ئەم کاتەی خۆشەویستی باش، ژن باش و ژیان باش و ئازادیتان باش؛ چرای ئەم ئاوازە تازەیەم، ئەگێڕم بە نێو دڵی گەورەی ورە و خۆڕاگریتان. باڵندەی ئەم دەنگە تازەیەم تاو ئەدەمە نێو ئاسمانی دەنگتان”.


#ڕاوێژیسم #ڕۆژهەڵات #ژینا_ئەمینی

@rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
https://youtu.be/Mw10z1pSENA
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"بۆ سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات، بۆ ژینا و ژیان
بۆ شۆڕش و ڕێگا و ڕێبازی ڕزگاری"

دەنگ و مۆسیقا: ئومێد خوداجوو
هۆنراوەی: بڕوا کوردستانی
ڕێکخستن: سەها

Deng û mûzîk: Omêd xudacû
Helbest: Birwa Kurdistanî
Rêkxstin: Seha


#ژینا_ئەمینی #شۆڕشی_ژینا #ڕاوێژیسم #ڕۆژهەڵات


@rawezhism
بۆ “ژن، ژیان، ئازادی”
بەرهەمی: مۆحسێن سێپێهری

#ڕاوێژیسم #ڕۆژهەڵات


@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ژانی هاوبەش

"بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون"

شیعری: #ناسری_حیسامی
دەنگ: #کانی

#ڕاوێژیسم #JinJiyanAzadi #ژینا_ئەمینی #ڕۆژهەڵات

@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین
نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین
گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ"

#ڕاوێژیسم #عەبدوڵڵا_پەشێو #ڕۆژهەڵات #مەریوان #ژینا_ئەمینی

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە دروشمە جوانەکانی ئەمڕۆژانە شۆڕشی #ڕۆژهەڵات

گۆڕستانی #شاباد، سەر بە پارێزگای #کرماشان

"ئێرە خاکی کوردستانە، گۆڕستانی فاشیستانە"

#ڕاوێژیسم #ژینا_ئەمینی #ژن_ژیان_ئازادی

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە جوانییەکانی ئەمڕۆژانەی شۆڕشی #ڕۆژهەڵات

خوێندکارانی زانکۆ کوردستانی #سنە

سرودی “خوایە وەتەن ئاوا کەی”
هۆنراوەی: #بێکەس

#ڕاوێژیسم #ژینا_ئەمینی

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چرکەساتی مێژوویی؛ دەسپێکی شۆڕش

"ژینا گیان تۆ نامری، ناوت ئەبێتە ڕەمز"
"Jîna giyan tu namrî, navê te wê bibe remiz"


#ڕۆژهەڵات #ڕاوێژیسم #ژینا_امینی #ژینا #ژن_ژیان_ئازادی

@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە جوانییەکانی ئەمڕۆژانەی شۆڕشی #ڕۆژهەڵات. سەقز - کوردستان
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
https://youtu.be/WeEbynaIm1o
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەرهاد مەنسووری - ئازادی

بۆ سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات، بۆ ژینا و ژیان،
بۆ شۆڕش و ڕێگا و ڕێبازی ڕزگاری

“ها هەوە ناوچەی ئازادی
گەڕەکی شێرە پیاوەکان
چوارەمین شەقامی چوارەمین ستێرکی بێ ئاسمان
«ڕۆژ» هەڵات بە سام
خوێن ڕابەرە
خوێن ڕا درا
پێم بڵێ پێت وایە پێت قورسە لە سەر زەوی؟ یان پێت قورسە پێی وەسەر کەوی؟
یان نا پێت قورسە
ئەو کەلەمانە؟
کە لە مانا دا چەکی بەندی لە کەلەکەمانە
مانی هەڵە مان لە گەلەکەمانە
دۆڕاندمان داماننا چ نێ
دوای دۆڕان پەلەمانە
لەو دەور و بەرانە
سەر هەڵ دەدەینەوە لەو کێڵگەیە لەو گڵە وێرانە”

#ڕۆژهەڵات #سەقز #کوردستان #ژینا_امینی #ژینا_ئەمینی #ڕاوێژیسم #فەرهاد_مەنسووری #ژن_ژیان_ئازادی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیا محەممەد - ژن، ژیان، ئازادی

شیعری: #شێرکۆ_بێکەس
مێلۆدی: چیا محەممەد
نیگارە: شاد.کـ

هونەرمەند: ”ئەم کاتەی خۆشەویستی باش، ژن باش و ژیان باش و ئازادیتان باش؛ چرای ئەم ئاوازە تازەیەم، ئەگێڕم بە نێو دڵی گەورەی ورە و خۆڕاگریتان. باڵندەی ئەم دەنگە تازەیەم تاو ئەدەمە نێو ئاسمانی دەنگتان”.


#ڕاوێژیسم #ڕۆژهەڵات #ژینا_ئەمینی

@rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
Photo
لەبارەی وشەی "خەبات”ـەوە لە ئێستەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان

1. هەر یەك لە وشەیلی "خەبات" و "بەرخۆدان)" و "خەبتاندن" و وشە هاوماناكانیانەوە، لە زمانی كوردییدا ئاماژەیەكی قووڵیان تێدایە بۆ "خود" و "ناخ" و "ویستی" كەسی. ئەوەی خەبات دەكات، لە بەرخۆداندا بەشدارە، یان دەخەبتێ، ویستی خۆی لەو چالاكییەكەدا بەرجەستە دەكات.
2. ڕەنگە ئەم وشانە لە بنەمادا پەیوەندییەكی نزیكیشیان لەگەڵ وشەی "ئاخ و خاك و ناخ و خود"یشدا هەبێت. ئەویش نەك هەر لەبەر هۆكارە دەنگیی و هاوبەشییاندا لە پیتی (خ)، بەڵكو ڕێك لەبەر ئەو پەیوەندییەی ئەم وشانە لەگەڵ یەكتردا هەیانە و دەنگی (خ) وەك دەنگێكی ڕەسەن لە زمانەكەدا بەرجەستە دەكەن.
3. هەر شتێك پەیوەندیی بە خاك و ئاخ و خەباتەوە هەبوو، پەیوەندییشی بە خود و ناخ و ویستەوە هەیە. خود كۆكەرەوەی هەموو ئەو وشانەیە بە مانا جیاوازەكانیانەوە لە خۆیدا. خود هەرچەندە یەك وشەیە، بەس تێكەڵێكە لە هەموو ئەوانە. خودبوون پێكهاتەیەكی چڕە لە ئاخ و خاك و ناخ و وشەگەلی لەو بابەتە. خود هەرچەندە ئاماژەیە بە یەك و تاكێتی و خودبوون و دانسقەیی و بێ نموونەیی و نایابی و دەگمەنی و تاكایەتی و دابەشنەبوون و.. وشەی لەم بابەتە، ئاواش وشەیەكی پێكهاتەییە لە هەموو ئەوانە.
4. كاتێك خود شیی دەكەینەوەو هەڵیدەوەشێنینەوە و پارچەپارچەی دەكەینەوە سەر یەكە پێكهێنەرەكانی خۆی، دەبینین هەر ئەم خودە دانسقە و دابەشنەبووە، پڕە لە ڕەگەزەكانی خاك و ئاخ و ناخ و ویست و خەبات.
5. بۆیە وشەی خەبات لە زمانی ئێمەدا ئامادەیی هەموو ئەمانەیە لە خۆیدا. خەباتكار خودێكە خۆی وەك یەكێك، دانەیەك، دانسقەیەك، خودێك خۆی بەیاندەكات، بەڵام كاتێك دەخەینە بەر دەم ئەو پرسیارەی بۆ وا دەكات؟ بە ئاسانی بۆمان دەردەكەوێت، كە ئەو خودێكی پێكهاتەییە لە خۆی و خاك و ناخ و هەر شتێك لەو نێوانەدا. مرۆڤ خەبات دەكات چونكە لەو ڕێگەوە خۆی دەردەبڕێت و خۆی دەسەلمێنێت و خۆی گیانفیدا دەكات. لەوێشەوە خوێنی خۆی دەبەخشێت بە ئاخ و خاك و بەوجۆرەش ناخی خۆی ئاسوودە دەكات.
6. بۆیە كاتێك مرۆڤی كورد دەبینیت دەخبەتێ، خەبات دەكات، تێدەكۆشێت، ویستی خۆی وەك خەباتكارێك بەیان دەكات. ویستی خودێكی پێكهاتەیی لە پەیوەندی بەو شوێن و كات و ئاخ و خود و ناخەی ئەوی گرتۆتە خۆی.
7. بەمجۆرەش ئەو خەباتكارە بوونی خۆی دەبەستێتەوە بەو پەیوەندییانەی ئەویان بە پێكهێنەرەكانییەوە بەستۆتەوە و ئەم بوونەش لە سەرجەمییەتی خۆیدا خۆی بەیان دەكات. مرۆڤ بەم مانایە خەبات دەكات، چونكە دەیەوێت خۆی دەرببڕێت و خۆی بێت و ئەوەی لە ناخیایەتی بهێنێتە دەنگ و بەرهەمهێنان؛ تەناتەت ئەگەر ئەوە بە تێكەڵبوونی خوێنی خۆیشی بێت لەگەڵ خاك و ئاخی وڵاتەكەی.
8. ئەوەی ئێمە لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵات دەیبنین خەباتێكی مەزن و تێكۆشانێكی بێوێنەی تاكەكەسی كوردە، كە لە هەموو سنوورەكان تێپەڕیوەو دەیەوێت وەك خۆی، ناخی خۆی بەیان بكات و ویستی خۆی بۆ بوونێك دەرببڕێت كە لێی قەدەخە كراوە.
9. قووڵی مانای ئەم خەبات و خوێن و خاك و تێكۆشانە هەر تەنیا حەماسەتێكی كوردییانە نییە، بەڵكو خستنەڕووی بەڵگەیەكی بوونخوازانەشە بۆ سەلماندنی بوونی مرۆڤ بە كۆی ئەو ڕەگەز و پێكهاتانەشەوە كە ئەو بوونەیان بە خود بەخشیوە. ئەمێستا ئەم خودێتیە پڕ و لێو ڕێژە ئەوە دەبەخشێتەوە كە پێكیهێنانەوە و سەرچاوەی بوونێتی. ئەمە بەخشندەیی خودێكە، كە لێوڕێژە لە ویست. ئەمە ئەو دۆخەی خودێتییە كە بەویستی خۆی، خۆی دەكاتەوە قوربانی ئەو پێكهاتانەی ئەویان كردە تەك و دانسقە و تاك و كەس. ئەمێستا هەر ئەم كەسە بە توانەوەی خۆی بەسەر پێكهێنەرەكانیدا، ئەوە دەبەخشێتەوە كە سەرچاوەكانی پێیان بەخشیوە.
10. لودڤیك ڤتگنشتاین لە كۆتاییەكانی (تراكتاتۆس)دا دەنووسێت، ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت لەبارەی شتێكەوە قسە بكات، پێویستە لە ئاستیدا بێدەنگ بێت. ئەگەر لەمانای خەباتی ڕۆژهەڵات بە تێگەیشتنە كوردییەكەی تێناگەیت، پێویست ناكات كۆمێنت بدەیت و لەبارەی شتێكەوە بنووسیت و دژی بیت، كە نازانیت چییە و چۆن قسەی لەبارەوە بكەیت.

#ڕاوێژیسم #ڕۆژهەڵات #ڕێبوار_سیوەیلی
@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆزبێ مسلح - شەوارەی ئاگر

بۆ ژینا و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی وڵات

#کوردستان #ژینا_ئەمینی #ڕۆژهەڵات

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ژینا ئەمینی و گشت ژنانی شۆڕشگێڕی کوردستان

هۆزان ئایدین - ژن
نیگارە: هێمن قارەمانی

ڕەند زارعی: "ھێمای ژین و ژیان، ھێمای بەرخودان. ناوەکەت کە ھێمایە بۆ ژیانەوە و ژین، ڕەمزە بۆ مانەوە و ھەرمان، ئاڵایە بۆ کوردان، ڕێگایە بۆ ژنان و کچان، ڕێبازە بۆ جیھان. ژینا، ژین، ژیان، وەک ڕەنگی شین و شینبوونەوە، ھێمان بۆ چاوی خواوەندی ئاشتی کوردان، بۆ ڕەنگی شینی چاوەزاری چاوی زارا و خواوەند زاوەر، خوای ئەوین و جوانی کوردان. ژین و ڕەنگی شین کە ھەردووکیان ھێمان بۆ ژیانەوە و زیندوومان و ھەرمانی، ھێمان بۆ چاوی خواژنی کوردان، میترا و ئاناھیتا، بۆ مەتەر و بۆ ھانا. ژینای ھەرمانی نیشتیمانم، کیژی جوان و ئازای وڵاتم، ژینای جوان لە ڕەنگی جوانی کوردستانم، ئەوان کە ناتوانن وەک لاو و کیژی کوردان بە ھەزاران ساڵ ببنە لاس و خەزال، خەج و سیامەند، مەم و زین، شیرین و فەرھاد و خۆشەویستی خۆیان لە شینبوونەوە لە نیشتیمان و بۆ ژینا لە ژینی پڕ لە سەربەستیدا بنوێنن، ئیتر کوا دەتوانن لەو ھەموو جوانییە تێبگەن؟ نا نا، ئەوان چاوی بینینی ئەو ھەموو جوانییەیان نییە و بۆیە ھەر بە دەم مەرگەوە پێدەکەنن و بەس"

#ڕۆژهەڵات #ڕاوێژیسم

@rawezhism