نووسین، لەبیرکردنە. ئەدەبیش باشترین ڕێگەی لەبیرکردنی ژیانە. موزیک هێورکەرەوە و ئارام بەخشە. هونەرەکانی شێوەکاری خۆشیئاوەر و وزە بەخشن. هونەرەکانی نوواندنیش (وەک سەما و شانۆ) دڵخۆشکەرن. بەڵام ئەدەب شتێکیترە، کشانەوەیە لە ژیان، گۆڕینێتی بۆ خەونێک. هونەرەکانیتر ناتوانن بەو چەشنە لە ژیان بکشێنەوە - هەندێکیان لەبەرئەوەی شێوگی زیندەیی و بینراو بەکاردەبەن، هەندێکیشیان لەبەرئەوەی ڕاستەوخۆ لە ژیانی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرن. بەڵام ئەدەب شتێکیترە. ئەدەب ژیان دەنوێنێت. ڕۆمان چیرۆکێکە کە هەرگیز بەو شێوەیە ڕووی نەداوە، وە شانۆ ڕۆمانێکە بەبێ گێڕانەوە. شیعر دەربڕینی بیرۆکە و هەستەکانە بە زمانێک کە کەس بەکاری نابات، چون هیچکەسێک قسەکانی ناهۆنێتەوە.
✍🏻 #فێرناندۆ_پێسەوا | نائارامی
و:
#هێرش_سەعید▫️#ڕاوێژیسم @Rawezhism