"بەھار"
بەھار کە دەگەڕێتەوە
دەکرێ ئیتر لەسەر زەوی نەمدۆزێتەوە
چەندە پێم خۆشبوو باوەڕ بکەم کە بەھاریش مرۆڤێکە
بەو ھیوایە کە بێتەوە و بۆم فرمێسکێک بڕێژێ...
کاتێک دەبینێ تەنھا ھاوڕێی خۆی لە دەست داوە
بەڵام بەھار بوونی ڕاستەقینەی نییە
بەھار تەنھا دەستەواژەیەکە
تەنانەت گوڵەکان و گەڵاکانی سەوزیش دوبارە ناگەڕێنەوە
گوڵەکانیتر دێنەوە و گەڵاکانی سەوزیتریش
ھەروەھا ڕۆژە ئارامەکانیتریش
ھیچشتێک دوبارە ناگەڕێتەوە و،
ھیچشتێک دیسا دوبارە نابێتەوە
لەبەر ئەوەی ھەموو شتێک ڕاستەقینەیە.
✍🏻 :
#فێرناندۆ_پێسەوا▫️و:
#ئەمیر_سیراجەدین▫️فێرناندۆ ئانتۆنیو نگۆرا سیبرا
پێسەوا (١٨٨٨، ١٩٣٥) ناسراو بە "
فێرناندۆ پێسەوا (بە پرتوگالی: Fernando António Nogueira Pessoa) شاعیر، نووسەر و هەروەها وەرگێڕ و ڕەخنەگری پرتوگالییە. ڕەخنەگرەکان ئەو بە کاریگەرترین نووسەری پرتوگالی و بە یەکێ لە بنیاتنەرانی پۆستمۆدێڕنیسم دەزانن.
@rawezhism