rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#نووسەر
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,38 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
#فەرهاد_پیرباڵ #ڕاوێژیسم @rawezhism
◾️ @rawezhism
#شعر #كوردى

پێم دەڵێن «گورکی پاریس»، کەچی
من تەنیا منداڵێک بووم، زوو لە دایکم جیا بوومەوە.

گەنجێتییشم، حەیف، ئەوەتا:
ساڵانی سەفەر
ساڵانی هەمیشە ماڵگوێزانەوە
ساڵانی کتێبخانە و متبەقبەکۆڵی
ساڵانی کورت: تەنیا سێ ڕۆژ، یا شەوێک و بەس
ساڵانی ئۆتۆستۆپ
ساڵانی ماندوو
ساڵانی فینگەر و چیپس
پێم دەڵێن گورگی پاریس، کەچی
من تەنیا منداڵێک بووم زوو لە دایکم جیا بوومەوە.

ئێوارە بوو
من و دایکم، لە گەڕاجێکی شڵەژاودا ڕاوەستابووین
دایکم هۆنهۆن وردەفرمێسکی دادەباراند
دوایین ئاوازی غەمگینی لێوی بەخشییە زەردیی ڕوومەتەکانم گوتی:
- کوڕم ناتبینمەوە، خوا ئاگادارت بێ!

ئەوسا تەمەنم سێ-چوار- پێنج خەموخەفەت بوو.
من زوو لە دایکم جیا بوومەوە.

شیعری: گورگی پاریس
د. #فەرهاد_پیرباڵ

#نووسەر #زمانەوان #لێکۆڵەر #چیرۆکنووس #شاعیر #مێژوونووس
#ڕۆمانووس #وەرگێڕ

#ڕاوێژیسم
https://t.me/joinchat/AAAAADvfdFWtFL1f5WMjcg