یەکەمین ڕۆژی ژیانی پاشمەرگ ئەگەر ڕۆژێ مردم
هەموو ئەو کتێبانەی خۆشم دەوێن
لەگەڵ خۆمیان دەبەم
گۆڕەکەم پڕ دەکەم
لە وێنەی ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن
بێئەوەی هیچترسێکم لە دواڕۆژ هەبێ
ڕادەکشێم
جگەرەیەک پێ دەکەم و
دەگریم
بۆ هەموو ئەو کچانەی حەزم دەکرد لە باوەشیان بگرم.
بەڵام لە نێو هەموو چێژێکدا
ترسێکی گەورە خۆی حەشارداوە
ترس لەوەی
بەیانی زوو کەسێک شانت ڕاوەشێنێ و بڵێت:
هەستە
سابیر، دەبێ بڕۆینە سەرکار.
#سابیر_هاکا #ڕاوێژیسم #وەرگێڕ:
#دلاوەر_ڕەحیمی@Rawezhism @rawezhism