#مینی‌ماڵ #ڕاوێژیسم #حوسێن_شێربەگیمینیماڵ به‌وه ناڵێن که نووسه‌ر بتوانێ ڕووداوێک زۆر زۆر کورت کاته‌وه و له هه‌موو جوانییه‌ک و جوانکارییه‌ک بێ‌به‌شی کات. چیرۆکی مینی‌ماڵ یانی ئه‌و چیرۆکه‌ی که هاتوو لاپه‌ڕه‌یه‌ک یان ده لاپه‌ڕه یان ڕۆمانێکی مینی‌ماڵیش بوو له چه‌ند سه‌د لاپه‌ڕه‌دا، به‌ڵام له نووسین و ده‌کار کردنی وشه و ڕسته و ده‌سته‌واژه‌دا سه‌قیلی کرابێ و که‌مترین ئه‌ژماری وشه و ڕسته ده‌کار کرابێ. ده‌بێ له نووسینی هه‌ر چه‌شنه وه‌سف و شڕۆڤه و ڕاڤه‌یه‌کی سواو و ناسراو و چه‌ند پات دووری بکرێ. ده‌بێ جێگه و ڕێگه‌ی ئه‌وه نه‌مێنێته‌وه که له چیرۆکی مینی‌ماڵ یان له ڕۆمانی مینی‌ماڵ وشه‌یه‌ک ده‌رهاوی و ئاو له ئاو ته‌کان نه‌خوا و نه‌جووڵێ.
له‌م ژانره‌دا ڕێز و حورمه‌تی زبان و وشه و رسته له‌وپه‌ڕی خۆیدایه. له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌روه‌ک له‌م ژانره‌دا زبان به گه‌شه و نه‌شه و پوخت و پاراوه، وشه و ڕسته‌ش له به‌رده‌ستی نووسه‌ردا هه‌ویری نه‌رمن. گرینگی ڕیوایه، گرینگی ئه‌و شته‌ی ده‌یگێڕیه‌وه، یان له ڕوانگه‌ی واتادا و یان له ڕوانگه‌ی ڕووداو و داڕشتن و فۆرم و ستایله‌وه، هه‌موو شتێ له ته‌شقی جوانی و گرینگیدا بێ.
....
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم بابەتە فایلی پی‌دی‌ئێفی خوارەوە دابگرن.
@Rawezhism @rawezhism