کتێب فرۆشی موکریان
#بۆ_چاوڕهشێكی_كابولی
Канал
Книги
Бизнес
Социальные сети
Образование
Персидский
Иран
@MokryanBook
Продвигать
847
подписчиков
21 тыс.
фото
295
видео
5,14 тыс.
ссылок
کتێب فرۆشی موکریان تلفن : ۰۴۴۴٦۲۴۴۴۵۸ ، ۰۹۱۴۱۸۴۵۸۱۸ بوکان ، خ انقلاب ، پاساژ دادخواە لینک کانال MokryanBook@
https://instagram.com/
اینستاگرام کتابسرای موکریان ، mokryanbook
کتێب فرۆشی موکریان
کتێب فرۆشی موکریان
#شێعر
#بۆ_چاوڕهشێكی_كابولی
#یۆنس_رەزایی
چه‌ند رۆژێكه
رۆژنامه‌كان؛ دوورن له راوێژی رووبار
پڕن؛ له رووداوی زمانیی ئاورێك
كۆڵانی دارستانه‌كان ده‌خوێنێ
چه‌ند ساتێكه یه‌كه یه‌كه‌ی بڵوارهكانی "قه‌نده‌هار"
هار
بانگی وێرانییان لێده‌درێ
بۆ
به‌هار
ده‌بێ مهندیلێك بپێچنه
سه‌ر قۆچكی رووت و تاریكی
كۆشكێكی سپی تر له زام
ئا‌مریكا تامه‌زرۆی خوێنه
تینووی نیگای كچێكی عازه‌به
ترس و ژان چینه ده‌كا
له رووباری بسكی دا و
روو له‌سنووری شمشیرهكان راده‌كا
وه‌كوو مه‌لێكی كاوهلی
ره‌شماڵ، به ده‌ست بایه‌كی ونه‌وه
به هه‌زار ده‌فته‌ر له ته‌نیایی ژنه‌وه
به خۆشی رۆژئاوا
هه‌موو سنووره‌كانی "هیمالیا" داپۆشن
به ئایه‌تێك له گریان و باللۆره
بڵوارهكان
به وێنه‌ی وشتر و كاباڕایهكی لاس وێگاسهوه
ناونیشانه‌كان
له شه‌قامی لین كۆلنهوه تا "مه‌زار شه‌ریف":
رۆژهه‌ڵاتی ناوینی باخ
سێ گۆڕ له‌وبه‌ری ته‌نیایی پیاوێكه‌وه
ده‌ستی راستی تابڵۆیه‌كی كه‌شناسی
پله‌ی تاریكان دیاری ده‌كرێ
وریا بن
شه‌و نهوهرێته داوێنتان
به خۆشی خه‌نجه‌ر و
ریشی پانی په‌یكه‌ره‌ی ئازادی
با كتێبخانه‌كانی "كابول" ببنه مووزه‌ی خوێن
شه‌قامه‌كانی "هه‌رات"
به ده‌ستی دلۆڤانی جه‌هه‌ننه‌م رابێن
پیاوانی سه‌رخۆشی؛ به‌ستێنه رووته‌كانی ئازادی
ژنانی؛ ده‌مه‌ده‌می بڵواره لیبڕاڵه‌كان
فیلمێك له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كچانی "قۆندووز" ببینن و
به یادی ئه‌فسانه‌كانی تێبای
پڕ بن له قاوه تاڵه‌كان
منیش به بۆنه‌ی ئینسانه‌وه ده‌نووسمه‌وه
نیگه‌رانی كچێك، له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كی نه‌زۆك دا
خه‌مۆكی، دوازده ساڵه‌یی و رۆژئاوایه
له خوێنێك دا هه‌ڵده‌فڕێ كۆتایی نایه
بیر له شه‌قامی "سیحه‌تی عامه" ده‌كه‌مه‌وه
كه ئاپۆره‌ی ته‌نیاییه
چه‌ند كووچه له‌و به‌ری ئامریكاوه
ده‌نووسم
له شێعرێكی بێ جوغڕافیادا
"هیندووكووش" پاڵی وه "كابول" داوه و
رووباره‌كان ده‌رفه‌تێكی دیكه
بۆ
جوانی ده‌بن
سبه‌ینێ
رۆژ ...ئاوا...بوو له رسته‌كانی خه‌مم دا و
رۆژئاوا نیگه‌رانی پاسپۆرته رووته‌كانی سه‌گێكه
روو به ساماڵ ده‌لوورێنێ
من له ئه‌یاله‌ته خوێناوییه‌كانی شێعره‌وه
نیگه‌رانی ئه‌و كچه‌م له گردی "بی بی مێهرۆ"وه بسكی دابووه ده‌ست بایه‌كی
دڕنده و ره‌ش
دێم و رۆژێك له "كابول سیند"
وێڕای ئێوه ده‌بمه ماسی و
رۆژئاوایهكی بهستێنتان به مه‌ستی ده‌پێوم
به‌سه‌رده‌چێ واده‌ی خه‌نجه‌ر
رۆژێك له رۆژانی ئینسان دا
ده‌زانم..
*
ئه‌و ناوانه‌ی نێو جووت کەوانە، شوێن و شاری ئه‌فغانستانن.
كابول سیند، به زمانی سانسكریت واته ده‌ریای كابول و ناوی چۆمێكه.
كاوهلی: قه‌ره‌ج، کولی،
ئەو وشەیە
هه‌ر له وشه‌ی
كابولی
وه‌رگیراوە..
@younesrazaie
#بۆکان
#گەلاوێژی_۱۴۰۰
Telegram
attach
📎