⭕️بریندار بوونی دو برا لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری #نەوسوود💢بە پێی هەواڵێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە سنووری نەوسوود هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئێسلامی
#ئێران تەقەی راستەوخۆییان لە کۆمەڵێک
#کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا دوو برا بە ناوەکانی
#کۆسار و
#ئەکرەم_رۆستەم زادە خەڵکی ئاوایی
#شمشێر سەر بە شاری
#پاوە بە خەستی بریندار بوون.
🔺بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتون
کۆسار بە تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی ڕژێم بریندار بووە هەروها ئەکرەم لە کاتی ڕاکردن دا لە بەرزایی کەوتۆتەخوار بەم هۆیەوە دەستی شکاوە.
🛑جێگای ئاماژەیە
کۆسار خێزان دارەو دوو مناڵیشی هەیە، ناوبراو بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری
#کرماشان کراوە.
#kolbarnews #کۆڵبەرنیوز @kolbarnews