پارتی دێموکرات پۆلێک
#کۆڵبەر دەسبەسەر و شوێنەون دەکا
کۆڵبەرنیوز: ڕاپۆرتیان بە کۆڵبەرنیوز داوە کە دوو شەولەوەپێش (٢٢.٢.٢٠١٨) کاروانێک
#کاسبکار و
#کۆڵبەر لە سنوری "
#وشکەناو" لە باشور لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێراق لە سەیتەرەی(پاسگاە)
#هیلامپە(گوندی هیلامپە) دەسبەسەر دەکرێن و تا ئێستا هیچ کەس هەواڵ و شوێنیان نازانێ.
بە پێی ئەو راپۆرتانە کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوون کۆمەڵیک لەو کۆڵبەرە گیراوانە خەڵکی ئاوایی
#دزڵی هەورامانن. سنووری
#وشکەناو کە دەکەوێتە نێوان شاری خورماڵ وگوندی دزڵی پاش داختنی سنووری
#ملەخورد بۆتە رێگای کۆڵ کێشی کاسبکارانی هەژاری ئەو ناوچە.
هۆکاری دەسەبەسەر کردن و بێ سەروشوێن کردنیان لە لایەن پارتی دێموکرات یان دەسەڵاتی باشوورەوە تا ئێستا رۆشن نیە. وادیارە
#کۆڵبەر و
#کاسبکارانی ڕۆژهەڵات هەر کۆماری ئیسلامی نیە کە دژیانە و ئازاریان دەدات، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی باشوریش لەو دیو سنوور بە جێگای کار ئاسانی بکات بۆیان دەیانگرێ و شوێنە ونیان دەکا.
خەڵکی دزڵی نیگەرانی ئەوەن کە پارتی و دەسەڵاتدارانی ئەو سنوورە سەرەرای ئەم کارە، ئەو کاسبکارانە رادەستی کۆماری ئیسلامی بکەنەوە و ئەوەش بێ سەزا و شکەنجە نابێت.
داوا لە هەموو گرووپ و کاناڵەکان دەکەین یارمەتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە بکەن تا ئەو کاسبکارە زەحمەتکێشانە ئازاد بکرێن بێ ئەوەی تەحویلی مەرزەبانە قاتڵەکان بدرێن.
@Kolbarnews