گیان سپاردنی کۆڵبەرێکی بریندار دوایی تێپەڕ بوونی یەک هەفتە لە بریندار بوونی
بە پێی هەوالێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ۲۷ی پووشپەڕ ۱۳۹۹ کۆڵبەرێکی خەلکی
#ورمێ بە ناوی
#شەمزین_ئەحمەدی ک هەفتەی ڕابردوو لە بەرزایەکانی
#سۆماو برادۆست هاوکات لە گەل دوو کۆلبەری تر بە ناوە کانی
#حیکمەت_ئەحمەدی #ڕۆشەن_جەهانگیری کەوت بوونە بەر دەست دڕێژی گوللەی سپای پاسداران ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری
#وان لە
#باکوری کوردستان بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی بەخت کرد.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە برایەکی تری
شەمزین بە ناوی
#ئەرسەلان_ئەحمەدی لە برواری ٤ی جۆزەردان ۱۳۹۹ لە کاتی کۆڵبەری دا لە سنووری شاری ورمێ بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران پێکراوە و گیانی بەخت کردوە.
#kolbarnews@kolbarnews