کولبرنیوز | Kolbarnews

#داستانی_دارستان
Канал
Новости и СМИ
Политика
Экономика и финансы
Социальные сети
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала کولبرنیوز | Kolbarnews
@KolbarnewsПродвигать
5,79 тыс.
подписчиков
13,3 тыс.
фото
13,4 тыс.
видео
8,16 тыс.
ссылок
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
Forwarded from هنر و ادبیات پیشرو
🚩

#داستانی_دارستان

هۆنراوە و خوێندنەوەی : #کولسووم_عوسمانپوور

#بۆ_یادی_شەریف_باجوەر_و_هاوڕێانی

دارە، دارە
کوڕم سەرداری سەر دارە
ناوی ئاوە
ناوی بەردە
ناوی باڵندەی ئاشتییە
داری سەیران و سەردانە

فستیواڵی چۆلەکەکانی ڕێک ئەخست
توولەڕێی پووڵەکڕێژ ئەکرد
پاموورەی خستە پای سووتاوی دارە بەن

دارە، دارە
کوڕم سەرداری سەر دارە
ناوی ئاوە
ناوی بەردە
ناوی باڵندەی ئاشتییە
داری سەیران و سەردانە

ملوانکە شینەکەی شەریفە زرێبار
ئەلف‌ و بێی ئاو و ئاگری هێنایەوە
سێبەری تۆمار ئەکرد و
هەڵقرچانی لە قاچاخەڕێوە ئەبرد

کۆڵبەری سەوزی ڕێگا بوو
شار بوو
گوند بوو
بڕێ جار مانگی تەنیا بوو

دارە، دارە
کوڕم سەرداری سەر دارە
ناوی ئاوە
ناوی بەردە
ناوی باڵندەی ئاشتییە
داری سەیران و سەردانە

ناوی خاک و
ناوی گەڵا و
جریوەی مەلی لەبەر بوو
پەنج و شەش و حەوت ڕیشتر
دەربەدەر بوو

دارە، دارە
کوڕگەل پا بگرن بەهارە
نە شەریف و
نە ڕەحمەت و موحەممەد و
نە ئومیدم لێ دیارە

دارە، دارە
کوڕم بەڕووی ڕیشەدارە
هەنگی هەردە
مەجنوونەکەی دارە بییە
لەنجەی گەنم ڕادەژەنێ
دەزگیرانی دار هەنارە

دارە، دارە
پاییزم سەوزە ئەمجارە
چیا سەوزە
کچم سەوزە، کوڕم سەوزە
کوڕ و کوڕەزام سەوزە
هەرچی زامانە هەر سەوزە
کوڕم پێشەنگی بەهارە !

#هونەر_و_ٸەدبیاتی_پێشڕو

🚩 @adabiyate_pishro 🚩