دەست بەسەر کرانی زیاتر لە ۱۲
#کۆلبەر لە سنوورڵەکانی
#سەردەشت ⭕️بەپێی هەواڵێک کە بە دەست
#کۆلبەر_نیوز گەیشتوە هەفتەی رابردو لە سنوری
#قاسمەرەشی_سەردەشت زیاتر لە ۱۲
#کۆلبەر دەکەونە بۆسەی هێزەکانی ئینتزامی و دەست بەسەر دەکرێن.
پاش بێ ڕێزی و ئەزیەت کردنێکی زۆر، تەحویلی دادگای سەردەشت دەکرێن و شەوو رۆژێک دەگیرێن. دادگای شاری سەردەشت وەکو زۆربەی پەروەیندەکانی دی لە کەمترین حورمەت دانان بۆ مافی کۆڵبەران بۆنی نەبردوە. بۆیە دوایی دادگایەکی شێوە نیزامی ئازادیان دەکا و پێیووتن کە دوایی سەزاکەو پێ رادەگەیەنین. بەلام نەفەری لانی کەم یەک کارتۆنی خواردنەوەی ئاڵکۆڵدار لە سەر نووسیون..
بە وتەی هەوال نێرمان لە شاری
#سەردەشت ئەو
#کۆلبەرانە هیچ کۆلێکیان پێ نەبوە تەنیا لە رێگەی گرانەوە بۆ مالەوە دابون که گیراون.
🔺شایانی باسە پێش گیرانی ئەو
#کۆلبەرانە هێزەکانی کۆماری ئێسلامی لە هەمان شوێن دەستیان گرتوە بەسەر کۆمەلێک کەل وپەل و باری کاسبکاراندا و ئەو بارانە بەو کۆڵبەرانە دەبەستێتەوە . ئێستا ئەو ١٢ کۆلبەرە بە تۆمەتی هەڵ گرتنی مەشروباتی ئاڵکۆلی دادگای کراون
راستیەکەی ئەوەیە کە ئەم دەسگا و نەهادە ئەمنیەتی و قەزایانە هەم بار و ماڵی خەڵکە هەژار و زەحمەتکێشەکە زەوت دەکەن و پاشان دەیفرۆشنە و خۆیان دەیخۆن، لەو لاشەوە تاوانباریشیان دەکەن و کۆڵێک پوڵی تریان لێدەستێنن.
تاوانبار کێیە؟ زیاتر لە ٧٠لەسەدی خەڵکی بێ بەشی ئەو کۆمەڵگەیە کە ناچارە کۆڵبەری و کاروان بکات بۆ ئەوەی لە برسان نەتوێنەوە یان حاکمانی دز و گەندەڵ و ستەمکار؟
🚩 #کانال_تێلگرامی_کۆلبەرنیوز 🚩🆔 kolbarnews