کولبرنیوز | Kolbarnews

#کاروانچی
Канал
Новости и СМИ
Политика
Экономика и финансы
Социальные сети
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала کولبرنیوز | Kolbarnews
@KOLBARNEWSПродвигать
5,79 тыс.
подписчиков
13,3 тыс.
фото
13,4 тыс.
видео
8,16 тыс.
ссылок
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
کووژران و بریندار بوونی دوو #کۆڵبەر لە سنوورەکانی #شنۆ و #هەورامان

بەپێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹۹ هێزە چەکدارەکانی کۆمار ئێسڵامی #ئێران لە سنوری شنۆ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر( #کاروانچی )کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی #سەلاح_عیسا_زادە بریندار دەکەن دواتر ئەشکەنجەی ئەدەن بە داخەوە لە کۆتای دا گیانی لە دەست دەدات.
هەروها ڕۆژی شەممە۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹۹ لە ڕووداوێکی هاوشێوە دا لە سنوری هەورامان چەند کۆڵبەرێک ئەکەونە بۆسەی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە کاتی ڕاونانیان دا لە لایان ئەو هێزەوە کوڵبەرێک بە ناوی #فاتح_مەحمودی خەڵکی ئاوایی #قلقڵە لە بەرزایی دەکەوێتە خوارەوە لاقی و هەروها جەستەی بە خەستی بریندار ئەبێت.
#کولبر_نیوز
#kolbarnews
#کۆڵبەران
@kolbarnews
⭕️کووژرانی #کاسبکارێک(#کاروانچی) لە #ماکۆ

💢بە پێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٨ی جۆزەردان ۱۳۹۹ بە دەست #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی شەممە ۱۷ی مانگی جۆزەردان هێزەکانی کۆمار ئێسڵامی #ئێران، جێگیرکراو لە پاسگای #ساری_ئۆجاق ( #شێخ_عەسگەر ) لە ناوچە سنووریەکانی شاری ماکۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کاسبکار کردوە، کە لە ئاکام دا کاسبکارێک بە ناوی #فەرهاد_کچڵانلوو خەلکی ئاوایی ساری ئۆجاق( شێخ عەسگەر) فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بریندار دەبێت. بە وتەی خەلکی ئاوایەکە هێزەکانی کۆمار ئێسلامی دوایی ئەوەی تەقەیان لێ کردوە کەڵ وپەلەکەی و هروها ئەسپی کاسبکارەکەیان لە گەڵ خۆیان بردوە وە ڕێگریان کردوە لە خەڵک کە فەرهاد بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. بە داخەوە دوایی یەک ساعت و نیو بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. هەروها پزشکی دادوەری لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیی دا نووسیویەتی بە هۆیی بەرکەوتن ئاسنی گەرم (فیشەک) و خوێن بەربوون فە راد گیانی لە دەست داوە.

🔺شایانی باسە فەرهاد دەستگیران دار بوە بریار وابوە دە ڕۆژ دواتر ژیانی هاوبەشی پێک بێنن.
#kolbarnews
@kolbarnews