⭕️کووژرانی
#کاسبکارێک(
#کاروانچی) لە
#ماکۆ💢بە پێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٨ی جۆزەردان ۱۳۹۹ بە دەست
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی شەممە ۱۷ی مانگی جۆزەردان هێزەکانی کۆمار ئێسڵامی
#ئێران، جێگیرکراو لە پاسگای
#ساری_ئۆجاق (
#شێخ_عەسگەر ) لە ناوچە سنووریەکانی شاری ماکۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کاسبکار کردوە، کە لە ئاکام دا کاسبکارێک بە ناوی
#فەرهاد_کچڵانلوو خەلکی ئاوایی
ساری ئۆجاق( شێخ عەسگەر) فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بریندار دەبێت. بە وتەی خەلکی ئاوایەکە هێزەکانی کۆمار ئێسلامی دوایی ئەوەی تەقەیان لێ کردوە کەڵ وپەلەکەی و هروها ئەسپی کاسبکارەکەیان لە گەڵ خۆیان بردوە وە ڕێگریان کردوە لە خەڵک کە فەرهاد بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. بە داخەوە دوایی یەک ساعت و نیو بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. هەروها پزشکی دادوەری لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیی دا نووسیویەتی بە هۆیی بەرکەوتن ئاسنی گەرم (فیشەک) و خوێن بەربوون فە راد گیانی لە دەست داوە.
🔺شایانی باسە فەرهاد دەستگیران دار بوە بریار وابوە دە ڕۆژ دواتر ژیانی هاوبەشی پێک بێنن.
#kolbarnews @kolbarnews