View in Telegram
🔳 دەنگدانەوەی ئاوێنەیەک #یوونس_ڕەزایی ژنێکم ڕووت کردەوە لە زستان پێشنیارم کرد بەهار لەبەرکا هەتاو بکاتە دەسماڵی ناوی خۆی بنێ دەزگیرانی گۆرانی لە سەردەمی هەرەس‌ هێنانی تاریکان کە ڕۆژژمێری پاساری گەیشتۆتە دووی رێبەندان. کوڕێکم داپۆشی بە هەوری هەناسەم پێشنیارم کرد دارەکانی شەقام گەرم کاتەوە گوڵدانەکانی هەیوان بدوێنێ لەسەر چاوەڕوانی ئێوارە چرایەک دابگیرسێنێ لە سبەی کاتێک کاتژمێر گەیوەتە سەر کاتی شار . وەرزێکم بەتاڵ کردەوە لە سەخڵەتیی دەستم بردە دەمارییەوە سەد مۆمم بەدیاری وەرگرت بڵێسەیەکیش داگیرساو لەسەر سەهۆڵ تا واتا بگۆڕێ لە دەماری کات دا ڕۆژێکی بزۆز هەڵبفڕێ لە زمانی روونی خاکدا. دیوارێکم پڕ کرد لە دروشمی شەقام لە وێنەی پۆلیسێک کە لە چوارڕێیەک وەستاوە و رێز دادەنێ بۆ کچێک سینگی دەفتەری ژانە جەریمە دەنووسێ بۆ دەستێک کە بێ بەری لە بارانە. پێشنیار دەکەم ئەو شێعرە لە چوارڕێیەک بخوێننەوە هەموو تابڵۆکانی بە زمانی  کۆتر نووسرابێ لەهەر لایەک چرایەک بە دەست رێبوارانەوە چرۆی دابێ. لەو شێعرەدا ژنێکم رووت کردوەتەوە لە تاریک پیاوێک لە بەفر و بادەوە دارێک لە کاتی ناسیاو. وەرزێکی تازەم ناودێر کردووە کە مەیلەو ژنە مانگێک باران یەک رێژنەی هەتاوێکی هێمن یەکیش پڕ لە وانەکانی هەڵفڕین. پێشنیار دەکەم بڵێن کچ هەرچی ئاوێنەیە دەنگ دەداتەوە مەهاباد. لە کاناڵی شاعیر وەرگیراوە. 🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily