View in Telegram
هەندێکیان واتێگەیشتوون تێکست مۆزەخانەی وشەی مردووه، پێوەریان بو تێكستى باش ئەوەیه کومەڵێک وشەی تێدا بێت لەوانەى له ناوچەیەکی کوردستان له گوندێکدا ژمارەیەکی کەم کەس پێی دەدوێن، وادەزانن بەوه، به گوڕینی تێکست بۆ گۆڕستانی وشه مردووەکان خزمەتی زمانی کوردی دەکەن، دواتریش دەنوسن زمانی کورد دەولەمەندترین زمانی دونیایه، وادەزانن میللەتانی تر وشەی لۆكاڵیان نییه و زمانی ناوچەیی و بنەديالێكتيان نييه. ئەمه تەنیا ئاماژەیه بۆ ئەوەی ئەو عەقڵانه ناتوانن له سنوورى ناوچەکەی خۆیان هەنگاوێک دوورتر بيربكەنەوه، نه لەم سەر زەمینه دا دەژین و نه له حاڵی خراپی کورد له ناو شارستانییەتەکان و میللەتەکاندا تێدەگەن و نوقمی خەیاڵپڵاویی خویانن. دەوڵەمەندی زمان به تێكستی داهێنەرانه، به گەورەیی کتێبخانەی زانستی و مەعریفییەکەی دەپێورێت میللەتانێک هەن ساڵانه مليۆنەها كتێب له هەموو بوارەکانی زانست و له لقەكانی مەعریفه دا دەنوسن، ساڵانه تەنیا فەرهەنگی هەموو ئەو وشه نوێیانەی له لكه زانستييەكاندا له دایک دەبن له گەورەترین فەرهەنگی ئێمه فراوانتر و دەوڵەمەندتره، بەڵام ئەوانه بوێریی ئەوەیان نییه بڵین زمانەکەمان دەوڵەمەنده، کەچی کابرای نەفامی لای خۆمان چوار وشەى مردوو له گوندێکدا دەبیستێت وادەزانێت بەوه کورد و زمانه کەی له فەوتان پاراستووه. جا هەر ئەم عەقڵه مردووه دێت و دەیەوێت بەم ڕوانین و تێگەیشتنەوه قسه له سەر تێكست بكات. سەیردەکەیت کابرا هەموو ژیانی خۆى وتارێكيشى نەنوسيوه، له ناكاو خۆی لادەبێته پسپۆری زمانەوانی و دەکەوێته ئەوەی وشه دێنێته پێشی و وشە دەباته دوا و هێل له ژێر ئەم وشه دادەنێت و به یاساکانی عەقڵى خۆى شوێنى خاڵ و وێرگوڵ دەستكارى دەكات یان دەبینێت یارۆ توانای تێگەیشتنی له سادەترین تێكستی زانستى و فەلسەفى نييه، بەس خۆی به زانای زمانەوانی دەزانێت. ئەستەمه خۆت بیرکەرەوەیەکی قووڵی ناو مەیدانه تیورييەكان نەبيت، بزانيت لەو مەیدانەدا زمان چ جۆره کێشەیەکی تووش دەبێت، لێرەوه که یەکێک دێت خۆی هیچ پاشخانێکی نوسینى هونەرى و ئەدەبی و تیوریی نییه و قسه له زمان دەکات، هەر شتێک دەیلێت له قسەی بێسوود و پروپوچ زیاتر هیچی دی نییه. #بەختیار_عەلی ▫️سەرچاوە: هێماکانی دونیای ڕۆمان؛ لە مەرگی تاقانەی دووهەمەوە تا نەفرتی نەوبەهاران، گفتوگۆ لەگەڵ بەختیار عەلی، نەبەز گوران، لاپەڕە ۱۵، چاپەمەنی رەهەند. 🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily