View in Telegram
🔳   شــــەڕ د. محەمەد ئیبراهیم باستانی پاریزی 🔃 وەرگێڕ: #پەرانتێز ویل دۆرانت دەڵێ: "شەڕ یەکێک لە توخمە ڕاوەستاوە هەمیشەییەکانی مێژووە، لە کۆی 3421 ساڵ مێژووی نووسراو کە لە شارەستانیەتی مرۆڤایەتیدا تۆمار کراوە، تەنیا 268 ساڵ بەبێ شەڕ تێپەڕیوە." بە وتەیەکی تر، هەرگیز ئاشتییەک لە ئارادا نەبووە. ئاشتی شتێک نییە جگە مەودای نێوان دوو شەڕ. بە وتەی "نوویکو" کۆمەڵناسی ڕوس: دووپاتبوونەوەی شەڕەکان پێشان دەدات کە شەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، کێشە ئەوەیە کۆتایی 8000 [پەیمانی] ئاشتی (لە 1700 ساڵ پێش لە زایینەوە تا ئێستا 8000 پەیمانی ئاشتی بەستراوە) سەرلەنوێ تووشی شەڕ بوەتەوە، کەوابوو دەکرێ بڵێین ئاشتیش هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات. ئەگەر مرۆڤایەتی ڕووبه گەشەکردن چووە و ئەگەر بناخەی مێژووی جیهان بەرەو گەشەکردنە، لەبەر ئەوەیە مێژووی ئێمە تژییە لە شەڕ، کەوابوو شەڕ دەبێ یەکێک لە هۆکارەکانی گەشەسەندن و گوورانی شارەستانیەتەکان حەسێب بکرێت.! بە دەربڕینێکی تر خاڵی دەسپێکی گەشەسەندنی هەر شارەستانیەتێک بەرەو شارەستانیەتێکی سەرتر لەسەر سەکۆی شەڕ وەستاوە. واتە شەڕ هەرچەند شارەستانیەتێک دەباتە ژێر خاکەوە، بەڵام وادیارە لەسەر وێرانەکانیدا بنچینەی شارەستانیەتێکی مەزنتر چێ دەکات، هۆکەشی ئەوەیە دۆخی جیهان، پاش هەر شەڕێکی گەورە، لە دۆخی پێش لە شەڕ باشتر بووە. بەڵام ڕاستییەکی تریش هەیە، ئەویش ئەوەیە زۆربەی ئاڵوگۆڕی ژیار و فەرهەنگی مرۆڤایەتی، ڕووبە گووران (تکامل)، لە ڕێگەی ئەم شەڕەوە وەدەست هاتووە. کۆمەڵناسەکان لەمەڕ ئەم دیاردەی کۆمەڵگای مرۆڤەوە باوەڕی دژبەیەکیان هەیە، بەڵام شتێک بۆیان سەلمێنراوە کە یەکێک لە هۆکارەکانی گوورانی مرۆڤایەتی شەڕ دەزانن. چون نزیک بە گشتی داهێنانە گەورەکانی جیهان لە گەرمەی شەڕە گەورەکان سەریان هەڵداوە، لە کەڵکوەرگرتن لە ئاگرەوە بگرە تا دۆزینەوەی باروت، لە دروستکردنی مەنجەنیقەوە تا دۆزینەوەی پنیسیلین و ئەتۆم و موشەک و باڵگرتنەوە لە ئاسمانەکان و گەیشتن بە مەریخ...! نەڵێن باستانی پارێزی بە لایەنگریکردن لە شەڕ هەڵساوە. ڕاستیەکە ئەوە سنوورەکانی ئەمڕۆکانەی ژیاری جیهان شەڕەکانی سەدەکان و ساڵەکان هێڵ کەشیان کردووە. ڕاستە "شەڕ کێشەی شەڕ چارەسەر ناکات"، بەڵام هەر ئەم شەڕە بووە زۆربەی "کێشەکانی ئاشتی" چارەسەر کردوە. 🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net
Telegram Center
Telegram Center
Channel