🔳 هەڵەیەکی کوردناسیی
✍#کەیهان_عەزیزی
... ئەگەر تۆ وەک نەتەوە هەبوونی خۆتت ناسییەوە، ئینجا نەخشەکێشان و پلان دانان لەسەر هێزی بوونت خۆبەخۆ دێتە ئاراوە کە ناوی دەبێتە "ئێرادە". ئیرادەش ئازادانە مەبەستەکان و پرۆژەکان دادەهێنێت. بۆیە ئەگزیستانسیالیستەکان وەک سارتر دەڵێن "ئێمە مەحکوومین بە ئازادی." واتە ئێمه ناتوانین ئازاد نەبین، ئازادی خۆیەتی (زاتی) مرۆڤە. کەوایە دەتوانین کۆژیتۆکەی دێکارت: "من بیر دەکەمەوە کەواتە هەم" ڕێک پێچەوانە بکەینەوە بەوەی "من هەم، کەواتە بیر دەکەمەوە." ڕوانگەی یەکەم ڕوانگەیەکی ئێپستمۆلوژیانەیه، بەڵام ڕوانگەی دووهەم ئۆنتۆلۆژیستییە. ئەوەی دەبێتە بناخەی زانین بوونناسییە نە پێچەوانەکەی، واتە زانین یا ئێپیستمۆلۆژی نابێتە بناخەی ئۆنتۆلۆژی. کەچی سووژەی دێکارتی لەسەر ئەوە دامەزراوە.
لە کوردناسیدا بەجاران لێکۆڵەران تووشی دژوازی دەبن، چون لە زانینەوە واتە ئێپستمۆلۆژییەوە دەست پێ دەکەن و بوونیان فەرامۆش کردووە. هەندێ باس دەورووژێنن دواتر بە ئاشکرا خودی لێکۆڵەر دەکەوێتە دژوازییەوە و ناتوانێت دژوازیەکان چارەسەر بکات. بۆیە پێویسته بەبێ دوودڵی بڵێین ئێمە هەین، پاش ئەوەی باوەڕت بە بوونی خۆتت کرد ئیتر مەجبوور نیت وڵامی زۆر ناتۆرە کە تۆ جنیت یان تورکی شاخاوی یان جوداییخواز بدەیتەوە. ناچار نیت بۆ بوونت بەدووری هەندێ زانیاریەوە بیت. چون
کاتێک بوونت بوو، هەبوونی تۆ ناوەڕۆکی تۆ دیاری دەکات. وەک ئاو، کە بوونی دەرکەوت ناوەڕۆکیشی لەگەڵ خۆیەتی. هەمووی ئەم گێرە و کێشانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کورد وەک "بوون" هەم لە لایان خۆیەوە هەمیش بەلای ئەویترەوە فەرامۆش کراوە و دیار نییە باسی چی دەکرێت و ئەم "چییە" لە مێژوودا کێیە؟ بۆیە کوردناسی پێویستە و چارەیەکی نییە هەتا بۆ "کوردبوون" و بۆ هەبوونی کورد بگەڕێتەوە و لەو پارچە پارچە کراویە کە ئێستا سەرپاکی کوردناسیی داگیرکردوە خۆی و ئەم نەتەوەش قوتار بکات. و...
بەشێک بوو لە وتارێک
🤝لێرەین 👇
🆔 @parantez_net
🌾🌾🌾🌾🌾🌾