... درێژەی لە ☝️
🔳 فەلسەفەی هونەری هێگل بە زوانی سادە (2)
✍#کەیهان_عەزیزی
ئەگەر بەرهەمی هونەری شوێنی ململانێی ڕۆح و مادە بێت، ئەوا بە گوێرەی زاڵیەتی ڕۆح یان مادە، چۆنیەتی بەرهەمەکەش دەگۆڕدرێت. "هەندێک جار ماتەریاڵ بەسەر ڕۆح یان ناوەڕۆکدا زاڵە و بە ئاسانی ناوەڕۆک ناناسرێتەوە. هەندێک بەرهەمی هونەری هاوتەرازبوونێکی تەواو لە نێوان ڕۆح و ماتەریاڵدا دروست دەکەن و هەردوو لایەنەکان بە یەکسانی تیایاندا دەردەکەون. بەرهەمی هونەریش هەیە ناوەڕۆک لە جیاتی ماتریاڵ بەسەریدا زاڵە."
(محمەد کەمال،2017: 68) لە ڕووی پەیوەندی نێوان ناوەڕۆک و ماتریاڵ لە ڕوانگەی هێگلەوە سێ جۆر هونەرمان هەیە:
1ــ هونەری هێمایی
2ــ هونەری کلاسیکیی
3ــ هونەری ڕۆمانتیکیی
هەرکام لەم سێ قۆناغە، پێشاندەری زۆری یانژی کەمی حزووری ڕۆحە لە مادە. هەر کام لەوانەش لە ڕێی هونەرێکی تایبەتەوە دەناسرێتەوە: تەلارسازی زیاتر لەگەڵ قۆناغی هێمایی، پەیکرتراشی زیاتر لەگەڵ قۆناغی کلاسیک و شیعریش زیاتر لەگەڵ قۆناخی ڕۆمانتیک دەردەکەون. هەڵبەت مەبەست ئەوە نییە ئەوانە هەر کام تەنیا لە پاوانی هەمان قۆناغ و هەمان ڕێچکەن، بەڵکوو مەبەست ئەوەیە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی هەر کام لەم سێ هونەرە لەگەڵ یەکێک لەو سێ قۆناغە هونەریە زیاتر هاوئاهەنگیی هەیە. لەبەر ئەوەی لە تەلارسازیدا ماتەریاڵ بە سەر ڕۆح زاڵە و ڕۆح ناتوانێت ئازادانە لەم قاڵبەدا خۆی بەرجەستە بکاتەوە، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی هونەری سیمبۆلیک و هێمایی. لە هونەری پەیکەرتراشی لە نێوان ڕۆح و مادە هاوسەنگییەک دێتە ئاراوە. بۆیە هەردووکیان بە یەک ڕادە دەبنە هۆی لە دایکبوونی هونەری کلاسیک. بەڵام لە شیعردا ڕۆح بە تەواوی بە سەر مادە زاڵ دەبێت و هونەری ڕۆمانتیکیی لێ دەبێتەوە. هێگل دەڵێ هونەری هێمایی بەشوێن ئەوپەڕی ویستراودا (کمال مطلوب) دەگەڕێ، کەچی هونەری کلاسیک وەدەستی هێناوە، بەڵام هونەری ڕۆمانتیک تێپەڕی کردووە. بەمبۆنەوە هونەری هێمایی نەبڕاوە و بێسنوور (نامتناهی) بەرجەستە دەکاوتەوە، هونەری کلاسیک یەکیەتی و هاوئاهەنگی، هونەری ڕۆمانتیکیش بۆ ناو خۆیەتی (زات) خۆی دەگەڕێتەوە.
( موجتەهێدی 1376: 125)
🤝لێرەین ↙️
🆔@parantez_net
➖➖➖➖➖➖➖
درێژەی لە... 👇