👤ئیلۆن مەسک پرسیارێکی لە ژیریی دەستکردی گرۆک کردووە کە چی بەسەر [کوردانی] ئێزدی هات؟
گرۆک: "ئێزدییەکان کەمینەیەکی ئایینی - نەتەوەیین کە لە باکووری عێراق دەژین و رووبەڕووی تووندوتیژی و چەوساندنەوەیەکی زۆر، وەک روونە لە رووداوەکانی 2014 بوونەوە".
ئابی 2014 داعش هێرشێکی "دڕندانەی کردە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی لە ناوچەی شنگالی عێراق و ئەوەش بەشێوەیەکی گشتی بە جینۆساید دادەندرێت".
هێرشەکە بووە هۆی "کوژرانی خەڵکێکی زۆر، گۆڕینی ئایین بەزۆر بۆ ئیسلام، کۆیلایەتیی سێکسی و رفاندنی هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی؛ هەروەها نزیکەی 50 هەزار کەسیش ئاوارەی سەر چیای شنگال و ناوچەکانی دیکە بوون."
شەش بۆ حەوت هەزار ژن و منداڵی کوردی رفێندران و هەزاران پیاویش کوژران. تاوەکو ئێستاش چارەنووسی دوو هەزار و 700 ژنە کوردی ئێزدی دیار نییە.
دوایی مەسک پرسیاری کردووە، دەکرێت ئەوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، ڕۆژێک بەسەر ئەورووپاشدا بێت؟
گوتەکانی مەسک سەرکردەکانی ئەورووپای نیگەران کردووە، بەتایبەت ماکرۆن و ستامەر.
rudaw.net/sorani/world/070120254ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram |
Instagram