View in Telegram
Forwarded from عکس نگار
کتیب: وزوزی مژار: شێعر بۆ منداڵان شاعێر: لەیلا بەهرام بەگی (لاولاو) وێنەکێش: ڕووناک سوڵتانی وەشانخانە: ماد (تیتل و بیبل) "وزوزی" باس لەو جڕوجانەوەرانە دەکات کە لەگەڵ ژیانی مرۆڤی سەردەم ئاوێتەن و خوازراو و نەخوازراو لە دەور و پشتمانن. ئەم کتێبە بە شێوەیەکی زۆر شاراوە و ناڕاستەوخۆ و بە زمانی پێکەنین و تەنز فێری منداڵان دەکات کە هەموو بوونەوەرەکان، بە هەر تایبەتمەندییەکی سروشتییەوە، مافی ژیانیان هەیە. جاری وایە کاراکتێرەکان پێناسەیەکی زۆر جیاواز لەوەی کە لە زەینی منداڵەکاندا هەیە،  بۆ خۆیان نیشان دەدەن. ئەوان هاروهاج، بە ورە و وزە، ژیکەڵانە، ئەکتیو و کارتێکەر و ئازا، سوحبەتچی و گرینگن. شێعرەکان زۆر ڕیتمیکن و زوو دەکەوێتە سەر زاری منداڵان. لەگەڵ ئەوەش لە تەوسیفێکی تۆخ پاراستراون و توخمی دیالۆگ و مۆنۆلۆگ و فەزاسازیی زمانی و وێنەیی و فانتازیا، کارەکە بۆ لای ڕەوایەت و گێڕانەوە دەبات. بەردەنگ واتە منداڵ لەم کتێبەدا پەسیڤ و بێکار دانانیشێ و هەندێ جار هان دەدرێ بیر بکاتەوە و مەتەڵۆکەکان وڵام داتەوە. ئەو چارەسەری بۆ پێکەوەبوون و تەبایی لەگەڵ ئاژەڵان دەدۆزێتەوە لەڵ ئەوەشدا مەترسییەکان دەسەلمێنێ و ئاگاداری لە خۆشی دەکەت و... www.madyarpub.com instagram.com/titl.bibl.pub instagram.com/maad_book1 https://t.center/madbook2019
Telegram Center
Telegram Center
Channel