بڵاوگەی کتێبی ماد/پخش کتاب ماد

Channel
Logo of the Telegram channel بڵاوگەی کتێبی ماد/پخش کتاب ماد
@madbook2019Promote
532
subscribers
624
photos
11
videos
260
links
Instagram:maad_book1 کتێبی ماد سنە 00989933200899
نزا بۆ ئارمێن
نووسەر: برایم خانی یوونسی
وەرگێڕ: عەبدوڵڵا حەسەنزادە

ڕۆمانی نزا بۆ ئارمێن هەوڵدانێکە بۆ ڕاست کردنەوەی هێندێ هەڵە و کاری نادروست لە پێوەندییەکانی نێوان دوو گەلی هاوزنجیر و زۆرلێکراوی کورد و هەرمەنیدا روویانداوە......


instagram.com/maad_book1

t.center/madbook2019
Forwarded from عکس نگار
کتیب: وزوزی
مژار: شێعر بۆ منداڵان
شاعێر: لەیلا بەهرام بەگی (لاولاو)
وێنەکێش: ڕووناک سوڵتانی
وەشانخانە: ماد (تیتل و بیبل)



"وزوزی" باس لەو جڕوجانەوەرانە دەکات کە لەگەڵ ژیانی مرۆڤی سەردەم ئاوێتەن و خوازراو و نەخوازراو لە دەور و پشتمانن.
ئەم کتێبە بە شێوەیەکی زۆر شاراوە و ناڕاستەوخۆ و بە زمانی پێکەنین و تەنز فێری منداڵان دەکات کە هەموو بوونەوەرەکان، بە هەر تایبەتمەندییەکی سروشتییەوە، مافی ژیانیان هەیە.
جاری وایە کاراکتێرەکان پێناسەیەکی زۆر جیاواز لەوەی کە لە زەینی منداڵەکاندا هەیە،  بۆ خۆیان نیشان دەدەن. ئەوان هاروهاج، بە ورە و وزە، ژیکەڵانە، ئەکتیو و کارتێکەر و ئازا، سوحبەتچی و گرینگن.
شێعرەکان زۆر ڕیتمیکن و زوو دەکەوێتە سەر زاری منداڵان. لەگەڵ ئەوەش لە تەوسیفێکی تۆخ پاراستراون و توخمی دیالۆگ و مۆنۆلۆگ و فەزاسازیی زمانی و وێنەیی و فانتازیا، کارەکە بۆ لای ڕەوایەت و گێڕانەوە دەبات.
بەردەنگ واتە منداڵ لەم کتێبەدا پەسیڤ و بێکار دانانیشێ و هەندێ جار هان دەدرێ بیر بکاتەوە و مەتەڵۆکەکان وڵام داتەوە. ئەو چارەسەری بۆ پێکەوەبوون و تەبایی لەگەڵ ئاژەڵان دەدۆزێتەوە لەڵ ئەوەشدا مەترسییەکان دەسەلمێنێ و ئاگاداری لە خۆشی دەکەت و...



www.madyarpub.com

instagram.com/titl.bibl.pub

instagram.com/maad_book1

t.center/madbook2019
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚ناوی کتێب: من هەمیشە نیگەرانم
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: محەمەد کەریم
🖨وەشانخانە: مادیار


ئەگەرچی کۆرش یەکەم شەهیدی گەرەک نەبوو
بەڵام ئەو ڕۆژەی تەرمەکەیان هێنایەوە،
قیامەتێک لە گەرەکدا بەرپابوو،
سەراپای پیاو و کوڕە گەنجەکان وەک ئەوەی خۆڵی مردوویان بەسەردا کرابێ کز و ماتومەلوول بوون،
بە ئاستەمیش رووناکیت لە روخساری کەسدا نەدەبینی......



ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 

facebook.com/MadyarPub1


instagram.com/madyar.pub


instagram.com/titl.bibl.Pub


t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚ناوی کتێب: ئەڵوەن
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: ئەحلام مەنسوور
🖨وەشانخانە: مادیار



لە هەموو ئێوارەیەک زیاتر هەستی بە هێمنی دەکرد... هەموو شتێکی بە ناسکی و جوانی دەدی. ئەوەندە ناسک و خاوێن ببوو، هەتا وای لێ هاتبوو گوێی لە چرپەی پەپوولەکانی مەیخانەکە بوو. وردە وردە عارەقەکەی تەواو کرد، بیری لە هیچ شتێ نەدەکردەوە. هەستی کرد ناتوانێ لە جێیەکەی خۆی هەڵسێ بەهەر جۆر بوو هەوڵی ئەوەی دەدا لەتر نەدات. گەیشتە دەرەوە، هەوا فێنکەکەی دەرێ دەموچاوی شۆردەوە، وردە وردە بەرەو ئەڵوەن کەوتەڕێ لە کەناری ئەڵوەندا هەندێ وەستا، سەیری ئەو مانگەشەوەی کرد کە چۆن لەگەڵ شەپۆلی ئاوەکەدا دەلەرێتەوە... هەستی کرد دەنگێکی ڕەوان لە قووڵایی ئاوەکەوە بانگی دەکات... دەنگێکی ئاشنا بوو بەگوێی. بۆیە لەسەرخۆ و لەسەر یەک چەند جارێ بەدەنگی بەرز وتێ:
- خاس تێم... خاس ها... ئیسە تێم.
بۆ دوا جار سەرێکی بۆ ئاسمان بەرز کردەوە بە سەرنجێکی تینوو هەموو ئەستێرەکانی هەڵمژی و هەناسەیەکی گەرمی پەنگاوی بەڕەڵڵا کرد و خۆی فڕە دایە قوڵایی ئاوەکەوە.


www.madyarpub.com
 

facebook.com/MadyarPub1


instagram.com/madyar.pub


instagram.com/titl.bibl.Pub


t.center/MadyarPub
Forwarded from عکس نگار
📚ناوی کتێب: هاوار
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: ئەحلام مەنسوور
🖨وەشانخانە: مادیار


نەمدەزانی چارەنووسم چۆن دەبێ، هیچ جۆرە پلان و نەخشەیەک بۆ ئایندەم لە گیرفانمدا نەبوو، بۆ چەند ساتێک دەژیام و بوومە ڕاوچیی خۆم، خۆمم ڕاو دەکرد و لەسەر لاپەڕە دەژیام... زۆریش دەگریام، نەنکیشم بە چەقۆی زمانی کوت کوتی دەکردم، تووڕە دەبووم و لە خواردن دەتۆرام، مانم دەگرت و نەمدەزانی لە کوێوە لە دایک بووم و بۆ کوێ دەڕۆم، ژان لە ناخمدا هێلانەی خۆی چاندبوو، بەدەم ئازار و گریەوە دەمناڵاند، ونبوونێکی سەیر ون بووم، زۆر کەسیشم ون کرد، بەڕادەیەک پزیشکەکەم قوتابخانەی وجودیی بۆ زانستی دەروونناسی بەکار دەهێنا، ئیسلامیەت و فیقهە و شەریعەت و مارکسیەتی بەجێ هێشت و هاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەم، لەگەڵ خودی خۆمدا زۆر ڕاستگۆ بووم، باجیشم زۆر دەدا، دەتوت بە دەسرازەی نائومێدی و ڕەشبینییەوە قومات کراوم، غەزەب و ناڕەزایی و تووڕەبوون زادم بوو لەباتی شەکر، خەمم دەڕژاندە ناو پەرداخی چایی بەیانیمەوە، ژەهرم دەکردە پارووی نانی نیوەڕۆ، لە ڕەشبینیدا کافکا دەبووە موریدم... شێخ و پێغەمبەری نائومێدەکان بووم... ژیانی ڕۆژانەم لێ بووبووە بەردەکەی سیزیف، وێنە و ڕوخسارم لە ناو ئاوێنەدا ناڕەزایی لێ دەباری،
کەس نەیزانی من چیم دەوێ مامۆستا هێمن نەبێ کە هەمیشە پێی دەوتم:

«بە پەنجا ساڵ پێش میللەتی کورد کەوتوویت»


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 

facebook.com/MadyarPub1


instagram.com/madyar.pub


instagram.com/titl.bibl.Pub


t.center/MadyarPub
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ 📚ناوی کتێب: کێ گۆلاوەکەی دزیوە؟
💎مژار: چیرۆک بۆ منداڵان
📝 نووسەر: فەریبا کەلهوڕ
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖍وێنەکێش: چنوور شەعبانی
🖨وەشانخانە: مادیار (تیتل و بیبل)



"فەریبا کەلهوڕ" لە نووسەرانی بەنێوبانگ و بە توانای بواری ئەدەبیاتی منداڵانی ئێرانە. تا ئێستا بە دەیان کتێبی لە بوارە جیاکانی ئەدەبی منداڵاندا بڵاو کردووەتەوە. لە چیرۆکی "کێ گۆلاوەکەی دزیوە؟"دا، حەولی داوە هەندێک پرسیاری منداڵان لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکێکەوە وەڵام بداتەوە. هەروەها منداڵان  لەگەڵ نێوی هێندێک لە بوونەوەر و دیاردەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و وەرزەکان ئاشنا بکا.  لە کۆتاییدا نووسەر حەولی داوە شێوەی کەشف و دۆزینەوەی مانا لە لای منداڵان لەو چیرۆکەدا بگونجێنێ.  یەک یەکی کەسایەتییە منداڵەکانی ئەو چیرۆکە لەگەڵ دیاردەیەکی تازە بەرەو ڕوو بوون و هەر کام لەوان لە گۆشە نیگایەکەوە چاو لەو دیاردەیە دەکەن و پرسیار دەکەن.  دەیانهەوێ نێوی ئەو دیاردە تازەیە کەشف بکەن. لە ئاکامدا دوای ئەوەی کە هەرکام لەوان بیر و بۆچوونی خۆی دەردەبڕێ، بوونەوەرێکی لەوان زانا و بە ئەزموونتر  دێ و دیاردەیەک کە بۆتە پرسیار بۆ هەموو بوونەوەر و کەسایەتیەکانی ئەو چیرۆکە بە هەموویان دەناسێنێ. دواتر شێوەی کەڵک وەرگرتن لەو دیاردەیەشیان فێردەکا. ئەو چیرۆکە بۆ منداڵانی تەمەنی خوارێ هەم چێژی چیرۆکێکی یەکجار خۆشی هەیە و هەم هێندێک جووڵە و کایەی منداڵانە لەنێو چیرۆکەکەدا باس کراون، کە خوێنەری منداڵ بە دووپاتکردنەوەی ئەو کایانە هەم کارامەیی جەستەیی و هەم توانای کۆمەڵایەتییان ئاستی دەچێتە سەرتر. خوێندنەوەی ئەو کتێبە بۆ منداڵان سەرنج راکێشە و دەکرێ وەک چیرۆکی بەر لە خەوی شەوانەش بۆ منداڵان بکوترێ.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 
facebook.com/MadyarPub1

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

t.center/MadyarPub
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ 📚ناوی کتێب: شەوخۆش ورچە چکۆل
💎مژار: چیرۆک بۆ منداڵان
📝 نووسەر: فڕانک ئەش
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖍وێنەکێش: چنوور شەعبانی
🖨وەشانخانە: مادیار (تیتل و بیبل)


"فڕانک ئەش" لە نووسەرانی بە توانای ئەدەبیاتی منداڵانە. لە چیرۆکی "شەو خۆش ورچە چکۆل" دا بە خوڵقاندنی فەزایەکی فانتیزیک دەیهەوێ پێوەندی بەینی دایک و منداڵ  لەچوارچێوەی چیرۆکدا بگێڕێتەوە. جودا لەوە  لەو چیرۆکە دا باسی یەکێک لە خوو خودەکانی بەشێک لە بوونەوەران کراوە. ئەو بەشە لە بوونەوەران ژیانیان وەک ژیانی بوونەوەرەکانی دیکە ئاسایی نییە و لە ژیانی ئەواندا هەموو ساڵێک شتێک دووپات دەبێتەوە بە نێوی "خەوی زستانە". ورچ و ژیشک و مار و زۆر بوونەوەری دیکە ساڵێ جارێک لەگەڵ بارینی بەفر و سارد بوونی کەشوهەوا تا خۆشبوونەوەی کەشوهەوا لە ساڵی داهاتوودا دەخەون. دیارە ناسینی ئەو بابەتانە بۆ منداڵان گرینگ و سەرنج راکێشە.  نووسەری ئەو چیرۆکە ویستویەتی وێڕای ئەوەی چیرۆکێکی  بەچێژ  بۆ منداڵان دەگێڕێتەوە لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکەوە  پەیوەندییەکی دروستی نێوان دایک و منداڵ لە چیرۆکەکەدا خراوەتە روو.  باسی  ئەو بوونەوەرانە کراوە کە لە زستاناندا دەچنە خەوەوە و تا بەهارێ وە خەبەر نایەن.  لە لایەکی دیکەوە وەرزی زستان و تایبەتمەندیەکانی وەرزی زستان لە چیرۆکەکەدا باسکراون.
جودا لەو لایەنە، گرنگترین بابەتێک کە لە چیرۆکی شەوخۆش ورچەچکۆل دا هاتووە؛ شێوەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داخوازی منداڵانە کە هەم لە دەرووناسیدا و هەم لە فەلسەفەی پەروەردەی تازەدا یەکجار گرنگی پێ دەدەن.  واتە منداڵان بەردەوام پرسیار و داخوازییان هەیە لە دایکوباوکیان
. بەڵان نازانن کام پرسیار و داخوازییان واقیع بینانەیە. لە ڕێگای خوێندنەوەی ئەو چیرۆکەوە  منداڵان تێدەگەن چ داخوازییەکیان لە دایک و باوکیان بێ. دەزانن دایک و باوک ئەو خوازیانەی ئەوان وڵام دەدەنەوە کە ئیمکانی جێبەجێکردنی بۆ ئەوان هەیە.  دوو کەسایەتی چیرۆکەکە ورچەکە و بەچکە ورچەکەن.  بەچکە ورچ بەردەوام داخوازی لە دایکی هەیە. ئەو داخوازیانەی کە بە دایکی جێبەجێ دەبێ دانە دانە دایکی بەو پەڕی میهرەبانییەوە بۆی جێبەجێ دەکا. بەڵام لە شوێنێکدا کە داخوازییەکی خەیاڵی دێتە ئاراوە، دایکی لەوێشدا بێ ئەوەی تووڕەبێ و  منداڵەکەی ئازار بدا، حەول دەدا بە ڕێگایەکی دروست منداڵەکەی تێبگەیەنێ کە ئەو داخوازییەی ئەو داخوازییەکی واقیع بینانەو دروست نییە، بۆیە ئەو چیرۆکە لە باری پەیوەندی بەینی دایک و منداڵەوە و بۆ تێگەیاندنی ئەوەی کە منداڵ چۆن داخوازەکانی خۆی بخاتە ڕوو گرینگ و سەرنج راکێشە.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 
facebook.com/MadyarPub1

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

t.center/MadyarPub
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ 📚ناوی کتێب: وەک سمۆرە و باڵندە
💎مژار: چیرۆک بۆ منداڵان
📝 نووسەر: سالی ئووکاس
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖍وێنەکێش: شیلان هووشیاری
🖨وەشانخانە: مادیار (تیتل و بیبل)


داهێنان و تازەگەری یەکێک لە کەڵکەڵە گرینگەکانی منداڵانە. منداڵان بەردەوام پێیان خۆشە شتی نوێ و تازە لە ژیانیاندا بدۆزنەوە، یان شتی نوێ و تازە ساز بکەن. دایکان و باوکان و مامۆستایان بە پێی تەمەنی منداڵەکان، هەول دەدەن ئەو دیاردە و شتە تازانەی لە ژیانی منداڵاندا دێتە پێش بەوان بناسێنن و لەگەڵ دۆخ و دیاردە تازەکان ئاشنایان بکەن. یەکێک لە دۆخە تازەکان بۆ منداڵان گۆڕانی وەرزەکانە. "سالی ئووکاس". نووسەری بواری ئەدەبی منداڵان، لەو چیرۆکەدا دەیهەوێ هاوکات چەند مەبەست بۆ منداڵان وەدیبینێ. یەکەم؛ گۆڕانی وەرزەکانیان پێ بناسێنێ و لە نێو وەرزەکاندا وەرزی زستان  بۆ منداڵان پێناسە بکا. دووەم لە دیاردەکانی وەرزی زستاندا دیاردەیەک کە دەبێتە هۆی خۆشی و شادی منداڵان لە  زەق دەکاتەوە و جەختی لەسەر دەکا. بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەوە کە دەیهەوێ شێوەی دروستکردنی بووکە بەفرینەیەک فێری منداڵان بکات، یەکێک لە واتا فەلسەفییەکانیش بۆ منداڵان لە چوارچێوەی ئەو چیرۆکەدا دەگونجێنێت کە ئەویش واتای تەنیایی و تەریککەوتنەوەیە. منداڵانێک کە لەو چیرۆکەدا ڕۆڵ دەگێرن، بووکە بەفرینەیەکیان دیوە کە دڵخۆش نییە. چیرۆکنووس حەول دەدا ئەو کەڵکەڵە و بیرەی منداڵان بگێڕێتەوە کە بیر لەوە دەکەنەوە چۆن بووکە بەفرینەیەکی  خەفەتبار دڵخۆش بکەن. لە ئاکامدا هەموو منداڵان دوای تاقیکردنەوەی چەندین ڕێگای جۆراوجۆر، هۆکاری سەرەکی خەفەتباربوونی بووکە بەفرینەکە دەبیننەوە.ئەو هۆکارەش لە واتای تەنیاییدا خۆ دەنوێنێ. بۆیە نووسەر حەول دەدا منداڵان بەرەو ئەو ئاقارە بەرێ کە بە سازکردنی هاواڵێک بۆ بووکە بەفرینە کەسایەتی چیرۆکەکە دڵخۆش کەن و لە خەمباری رزگاری کەن. خوێنەری منداڵی ئەو چیرۆکە، سەرەڕای ئەوەی کە وەرزێکی تازە دەناسێ، واتایەکی تازە بە واتاکانی جەغزی فێربوونی ئەو زیاد دەکا. هۆکاری خەفەتباربوونی بووکە بەفرینەکەش کە تەنیاییە و ڕێگا چارەی ئەو خەفەتەش بە منداڵان دەناسێنێ و فێریان دەکات چۆن کۆمەڵایەتی بژین و بە چ شێوەیەک لەگەڵ کەسانی دەوروبەریان پێوەندی ساز بکەن. منداڵان بە خوێندنەوەی ئەو چیرۆکە هەم دنیایەکی تازەتر دەدۆزنەوە و هەم شێوەیەکی تازە لە پێوەندی کۆمەڵایەتی فێر دەبن.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 
facebook.com/MadyarPub1

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
‍ ‍ 📚کتێب: هونەر و ئەدەبیاتی کوردی لە یەکێتیی سۆڤیەت
💎مژار: ئەدەبیات، هونەر
📝 نووسەر: ئۆزکان ئۆرتاش
🖊وەرگێڕ: مەنسوور بایەزیدی
🖨وەشانخانە: مادیار


کوردانی سۆڤیەت ڕۆڵێکی گرنگیان لە خوڵقاندن، بووژانەوە و پەرەپێدانی فۆلکڵۆڕ و ئەدەبیات، مۆسیقا، سینەما، شانۆ، ڕۆژنامە، ئەلفوبێ، پەروەردە، کوردناسی و چالاکی ڕادیۆیی و گشت بوارەکانی فەرهەنگی و مێژووییدا هەبووە. لە زۆر بواردا کوردانی سۆڤیەت پێشەنگ و دەسپێکەری ئەم چالاکیانە بوون. یەکەم ڕۆمان، یەکەم ڕادیۆی کوردی، یەکەم کۆنگرەی کوردناسی، یەکەم پەروەردە و فێرکاری مۆدێڕنی زمانی کوردی، درێژماوەترین ڕۆژنامەی کوردی، یەکەم گرووپی مۆسیقای جاز و هتد. لەم نێوەدا ڕۆڵی یەکێتیی سۆڤیەت لە خولقانی هەلومەرجی یەکسانی ماف و پەروەردە بۆ گەلان و پشتیوانی لە دەسکەوتەکانی فەرهەنگی گەلان لە مێژوودا بێ وێنەیە. ئەزموونی کوردانی سۆڤیەت لە مێژووی فەرهەنگی کورددا هەرمانە و ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی فەرهەنگی کورددە کە لە درەوشان ناکەوێت.



ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار 👇


www.madyarpub.com
 
facebook.com/MadyarPub1

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚کتێب: هەزار ئەشکەوت «چاپی دووهەم»
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: عومەر مەولوودی
🖨وەشانخانە: مادیار



ڕۆمانی هەزار ئەشکەوت یەکێک لەو ڕۆمانه بەهێزانەی ئەدەبیاتی کوردییه که تا ڕادەیەک دەکەوێته خانەی ئەدەبی ڕێئالیستی و لە ژێر کاریگەری حەمەدۆک-ی یاشار کەماڵ دایه.
به پێی بیر و ڕای ڕەخنەگران، ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانه نیزیکایەتیان لەو ڕووداوانەی بەسەر حەمەدۆک دا هاتوون، هەیه؛ بەڵام بێ ئەوەی دووپاته کرابنەوه.
حەمه، قارەمانی سەرەکی ئەم ڕۆمانه، زۆر له حەمەدۆکی یاشار کەماڵ دەچێ و کەوێ له خەجیجه...
قارەمانەکانی ئەم کتێبه، قارەمانی خۆماڵین و بەشێک له ژیان و مێژووی کۆمەڵگای کوردەواریمان سەر لە نوێ بو دەنوێننەوه؛ بۆیه دەکرێ هەوڵەکانی نوسەر لەمەڕ نواندنەوی سەرلەنوێی قارەمانەکان و ڕووداوەکان وەک هەوڵێکی ئازادیخوازانەی نەتەوەیی و خەبات دژی زۆرداری چینایەتی باس بکرێن.

ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 

facebook.com/MadyarPub1


instagram.com/madyar.pub


instagram.com/titl.bibl.Pub


t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚کتاب: پرتره تاریخی ملا مصطفی بارزانی
💎موضوع: تاریخ
📝 نویسندە: اولگا ایوانوونا ژیگالینا
✒️مترجم: ناصر بایزیدی
🖨انتشارات: مادیار 


کتاب پیش رو، سیمای تاریخی رهبر شناخته شده‌ی جنبش ملی کورد در عراق طی دهه‌های ۴۰ تا ۷۰ قرن بیستم را ترسیم می کند. در این کتاب زندگی ملا مصطفی بارزانی کە بخش بزرگی از خویش را وقف مبارزه برای استقلال کوردستان نمود بازخوانی می شود؛ مبارزەای کە در آن برهه بە وی شهرتی جهانی نه فقط در میان کوردها بلکه در جهان خارج نیز داد.
نویسنده این کتاب تاکید ویژه‌ای بر برجسته نمودن آن بخش از ویژگیهای شخصیتی بارزانی دارد که به وی اجازه تغییر اصول خود را نمی داد؛ همین رویکرد بە زعم نویسندە کتاب باعث شدە است کە وی از اعتباری جهانی برخوردار گردد.



آدرس انتشارات مادیار در فضای مجازی👇

سایت
www.madyarpub.com
اینستاگرام:

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub
تلگرام: 
t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚ناوی کتێب: کچەبەفرینە و حەوت کورتەباڵا
💎مژار: چیرۆکی فۆلکلۆری ئیسپانیایی
📝 کۆکردنەوە: سیگرید ئایخێر
🖊وەرگێڕ: هێژا مەنگۆر
🖌وێنەکێش: ئاگۆستی ئاسێنسیۆ
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»


ئەم چیرۆکە چیرۆکێکی ئەفسانەیی زۆر بەناوبانگە و بۆ زۆربەی منداڵان ئاشنایە. زۆر جاریش لە قەبارەی فیلمی سینمایی و کارتۆنیدا بڵاو کراوەتەوە.
ئەم چیرۆکە بۆ منداڵان زۆر سەرنجڕاکێشە  و وەکوو زۆربەی چیرۆکە ئەفسانەییەکانی تر قارەمانێکی تێدایە کە بە هەوڵ و یارمەتی ئەو، چیرۆکەکە بە خۆشی کۆتایی پێ‌دێت، شادی و ئاسوودەیی ڕوو لە ژیانی خەڵک و ئەو کەسانە دەکات کە ڕۆژگارێک بە ناخۆشی ژیاون.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇

ماڵپەر
www.madyarpub.com
 
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

ئینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تێلێگرام:
t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚ناوی کتێب: ئالان و چرای سێحراوی
💎مژار: چیرۆکی فۆلکلۆری ئیسپانیایی
📝 کۆکردنەوە: سیگرید ئایخێر
🖊وەرگێڕ: هێژا مەنگۆر
✒️وێنەکێش: جۆزێ م لاوارێلۆ
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
   

چیرۆکی ئالان و چرای سێحراوی چیرۆکێکی فۆلکلۆری ئیسپانیاییە، ئەم چیرۆکە سەرنجڕاکێشە بەسەرهاتی کوڕێکە کە بابی لە ژیاندا نەماوە و لەگەڵ دایکی ژیانێکی هەژارانە بەسەردەبەن.
ئالان لە سەردەمی منداڵیدا بەرەو ڕووی ڕووداوێکی سەیر دەبێتەوە کە ژیانی دەگۆڕدرێت.
ئەم چیرۆکە بەسەرهاتی تاڵ و شیرینی تێدایە و شێوازی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووداوەکان و گرینگی ڕاوێژوەرگرتن و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە و کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان پیشانی منداڵ دەدات.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇

ماڵپەر
www.madyarpub.com
 
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

ئینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تێلێگرام:
t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚ناوی کتێب: پینۆکیۆ
💎مژار: چیرۆکی فۆلکلۆری ئیسپانیایی
📝 کۆکردنەوە: سیگرید ئایخێر
🖊وەرگێڕ: هێژا مەنگۆر
🖌وێنەکێش: ئاگۆستی ئاسێنسیۆ
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»



ئەم چیرۆکە، بەسەرهاتی بووکەڵەیێکی لە چێو ساز کراوی بێ گیانە کە لە ناکاو گیانی وەبەر دەکەوێت و دارتاش ئەیکات بە منداڵی خۆی. دیارە ڕووداوی سەرەکی چیرۆکەکە رووداوێکی خەیاڵییە و لە جیهانی ڕاستەقینەی دەرەوی چیرۆکدا ئەمە ڕوو نادات کە بووکەڵەیێک گیانی وەبەر بکەوێت بەڵام دنیای باوکە ژێپێتۆ و پینۆکیۆی بزێو پڕە لە وانە و بەسەرهاتی سەیر و سەمەرە،
ئەم چیرۆکە بەناوبانگە جیهانیە وەک هەر چیرۆکێکی تر هاوکات کە بۆ منداڵان چێژبەخشە و  کاتە بەتاڵەکانیان سوودمەند دەکات یارمەتی بە گەشەی هزر، تێگەیشتن و جیهان بینی منداڵیش ئەدات.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇

ماڵپەر
www.madyarpub.com
 
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

ئینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تێلێگرام:
t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚ناوی کتێب: سێ بەرازۆکە
💎مژار: چیرۆکی فۆلکلۆری ئیسپانیایی
📝 کۆکردنەوە: سیگرید ئایخێر
🖊وەرگێڕ: هێژا مەنگۆر
🖌وێنەکێش: ئاگۆستی ئاسێنسیۆ
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»


ئەم چیرۆکە لە بنەڕەتدا چیرۆکێکی ئیسپانیاییە کە هێنراوەتە سەر زمانی کوردی.
ئەم چیرۆکە بەسەرهاتی سێ بێچووە بەراز دەگێڕێتەوە کە دەیانەوێت لە نێو دارستانێکدا وەکوو ئاژەڵەکانی دیکە لانەیێکیان بۆ خۆیان هەبێت و سەربەست بژین و...
پەیامی سەرەکی چیرۆکەکە بۆ منداڵان ئەمەیە کە هێز لە یەکگرتن‌ دایە و بە یەکگرتن و یەکدەنگی ئەتوانین ژینگەیێکی ئەمن و هێمن بۆ خۆمان دابین بکەین و لە مەترسی ڕزگارمان بێت.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇

ماڵپەر
www.madyarpub.com
 
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

ئینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تێلێگرام:
t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚ناوی کتێب: سوورین
💎مژار: چیرۆکی فۆلکلۆری ئیسپانیایی
📝 کۆکردنەوە: سیگرید ئایخێر
🖊وەرگێڕ: هێژا مەنگۆر
🖌وێنەکێش: جۆزێ م لاوارێلۆ
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
   
چیرۆکی سوورین چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی فۆلکلۆری ئیسپانیاییە.
ئەم چیرۆکە ژیانی بنەماڵەیێک باس دەکات که لە دارستانێکدا دەژین و ژیانێکی خۆش و ئارامیان هەیە و پێوەندی نێوان خێزانەکەیان بە خۆشەویستی و سۆزداری بۆ یەکتر ڕازاوەتەوە. ئەوان کچێکی تاقانەیان هەیە کە زۆر خۆشیان ئەوێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ ئەدەن کچەکەیان کەسایەتییەکی سەربەخۆ و بەهێزی هەبێت. ئەوان هەمیشە مەترسیەکانی ژیانی نێو دارستانی بۆ باس دەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا فێری دەکەن لە کاتی بەرەوڕووبوونەوە چۆن بتوانێ خۆی ڕزگار بکات.
ئەم چیرۆکە کۆمەڵێک کردار و وێنەی جوانی لە خۆ گرتووە کە زانین و فێربوونیان بۆ منداڵان بەسوودە.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇

ماڵپەر
www.madyarpub.com
 
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

ئینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تێلێگرام:
t.center/MadyarPub
Forwarded from اتچ بات
📚ناوی کتێب: ماسی کۆلکەزێڕینە و ڕووداوێکی دیکە
💎مژار: چیرۆک
📝 نووسەر: مارکووس فیستێر
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖌وێنەکێش: چیا فەتحی
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»


چیرۆکی "ماسی کۆلکەزێڕینە و ڕووداوێکی دیکە" یەکێکی دیکە لەو کۆمەڵە چیرۆکەیە کە نووسەری بە توانای بواری ئەدەبیاتی منداڵان "مارکووس فیستێر" نووسیوێتی. ئەو چیرۆکە لە دوو بوارەوە بۆ منداڵان گرینگە؛ لە باری داستانییەوە نووسەر  تەکنیکەکانی چیرۆکنووسی بە شێوەیەک داڕشتووە کە هەست و لایەنە سۆزدارییەکانی منداڵان بە باشی ببزێوێ. هەڵسوکەوتی ماسی کۆلکەزێڕینە و هاوڕێکانی، کە ئێستا کۆمەڵێکی هاودڵ و یەکگرتوون و پێکەوە کایە دەکەن، لە منداڵاندا دڵخۆشییەکی گەورە ساز دەکا. رێیەکیشە بۆ ئەوەی فێر بن چۆن  لە کایە و لە کێشەکانیاندا هاوکاری یەک بن. لە لایەکی دیکەوە نووسەر بە سازکردنی گرێیەکی داستانی و هێنانە کایەی کەسایەتی "ماسی بەڵەک" کێشەیەکی دیکە لە زەینی منداڵاندا ساز دەکا، کە چۆن بتوانن لەگەڵ ڕووداوێکی تازە لە ژیانیاندا ڕووبەڕوو ببنەوە. نووسەر بە باشی هەم دۆخی تازەی ماسیەکان پێکەوە بۆ منداڵان دەگێڕێتەوە و هەم دۆخی دوای ئەوەی کە کێشەیان بۆ ساز دەبێ لە چیرۆکەکەی دا دەگونجێنێ،  شێوازی کردنەوەی گرێی چیرۆکەکەیان فێردەکا، تێیان دەگەیەنێ چۆن کێشەی تاکەکەسی و بە کۆمەڵی خۆیان چارەسەر بکەن. خوێنەری منداڵ بە خوێندنەوەی ئەو چیرۆکە هەم چێژی خوێندنەوەی چیرۆکێکی پڕ لە ڕووداو دەچێژێ، هەم هەندێک توانایی کۆمەڵایەتی فێردەبێ، بێ ئەوەی نووسەر لە بواری هونەریی چیرۆکەکەی کەم کردبێتەوە.  نووسەر بە شێوەیەکی داستانی توانیویەتی لە دوو توێی چیرۆکەکەدا کۆی ئەو بابەتانە بۆ منداڵان بگونجێنێ.

ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇

ماڵپەر
www.madyarpub.com
 
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

ئینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تێلێگرام:
t.center/MadyarPub
Forwarded from اتچ بات
📚ناوی کتێب: ماسیی کۆلکەزێڕینە ۱
💎مژار: چیرۆک
📝 نووسەر: مارکووس فیستێر
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖌وێنەکێش: چیا فەتحی
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
   

لە دونیای منداڵاندا یەکێک لە بابەتە گرنگەکان، شێوەی پێکەوە ژیانی منداڵانە شێوەی  بەشداریکردنیان لە کایە و ڕێوڕەسم و کۆبوونەوەی منداڵانە دایە. چۆن منداڵان لەو کۆبوونەوە و کایە و پێکەوەبوونانەدایە کە شتی تازەتر فێر دەبن و دونیای نوی دەدۆزنەوە.
بەڵام تاقمێک لە منداڵان ناتوانن بەشداری کایە کۆمەڵایەتییەکان ببن و لەگەڵ کۆی منداڵەکانی دیکە پێک بێن. هەر بۆیە نووسەران و دەروونناسانێکی زۆر لەو بارەیەوە چیرۆک و توێژینەوە و وتاریان نووسیوە. یەکێک لە نووسەرانی گەورەی دنیا لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا نووسەرێکە بە نێوی "مارکووس فیستێر" کۆمەڵێک کتێبی نووسیوە بە نێوی "ماسی کۆلکەزێڕینە".
لە هەریەک لەو کتێبانەدا مارکووس فیستێر یەکێک لە تواناییەکانی منداڵان و پێکەوەبوونی منداڵان بە شێوەی چیرۆک دەگێڕێتەوە. هەروەها لە هەرکام لەو چیرۆکانەدا یەکێک لە خەسارەکانی دونیای منداڵان لە چیرۆکەکاندا دەست نیشان کراوە کە لە ئاکامی چیرۆکدا بە پێی توانایی چیرۆکنووسانەی خۆی توانیویەتی ئەو خەسارە بە منداڵان بناسێنێ و کارێکی وا بکا دواتر خەسارێکی وا لە ژیانیاندا دووپاتە نەبێتەوە.
ماسی کۆلکە زێڕینە باسی خەساری خۆبەزلزانی و رێک نەکەوتن لەگەڵ کۆمەڵگا بۆ منداڵان دێنێتە گۆڕێ و رێگا چارەی کێشەکەش هەر لە چیرۆکەکەدا گێڕدراوەتەوە و منداڵان ئەو دیاردەیە لە چیرۆکێک دا دەخوێننەوە و شێوەی چارەسەرەکەشی لە ژیانی ماسییەک دا دەخوێننەوە.


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇

ماڵپەر
www.madyarpub.com
 
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

ئینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تێلێگرام:
t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚کتێب: داری بەخشەندە
💎مژار: چیرۆک
📝 نووسەر: شێل سیلوێر ستەین
🖊وەرگێڕ: شێرکۆ جیهانی
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
   

کتێبی "داری بەخشەندە" یەکێکە لە هەرە چیرۆکە بەناوبانگەکانی منداڵان بە پێنووسی نووسەری ئامریکایی "شێل سیلوێر ستەین". ئەم چیرۆکە باس لە پێوەندییەکانی نێوان کوڕێک و دارێک، هەر لە تەمەنی منداڵییە تا پیری دەکا. چیرۆکی "داری بەخشندە" لەگەڵ ئەوەدا کە بەخشەندەیی و لەخۆبردوویی دارێک دەگێڕێتەوە، لە هەمانکاتدا ئاماژەیەکە بۆ بێ بەزەیی بوونی مرۆڤ لە بەرابەر سرووشت و تەماحی زێدەی مرۆڤ بە جۆرێک کە تەنانەت ئەوەی لە بیر دەکرێ دۆستایەتییە. بەڵام بە پێچەوانەوە داری بەخشەندە کە سیمبولی سرووشتە، هەموو کاتێک باوەشی ئاواڵەیە بۆ هاوڕێی دێرین و ئامادەیە بۆ لەخۆبردوویی...

ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 

facebook.com/MadyarPub1


instagram.com/madyar.pub


instagram.com/titl.bibl.Pub


t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚کتێب: دیوانی وەفایی
💎مژار: شێعر
📝 شاعیر: مامۆستا وەفایی (میرزا عەبدورەحیم سابلاغی)
🖨وەشانخانە: مادیار


وەسییەت بێ کە مردم تەخت و تابووتم لە عەر عەر کەن
  هەتا عالەم  بزانێ  من شەهیدی  قامەتی یارم
                                ▫️▫️▫️

بڵا مەعلووم ببێ کوژراوی کێم یاران وەسییەت بێ
چراغی توربەتم هەر دەستە گوڵ بێ پاش وەفاتی من
                                ▫️▫️▫️

غەزەلی تورفەیی من قەت نییە بەو نازکییە
بۆ لەبەرکردنی دانایی  قەدرزانی دەوێ
                                ▫️▫️▫️


ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 
facebook.com/MadyarPub1

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

t.center/MadyarPub
More